هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له باره‌ی چالاكییه‌كان له مارع و باب راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه باس كراون:
"ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وام ده‌كات. له‌و هێرشانه‌دا به تایبه‌تی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێته ئامانج. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر، هێزه‌كانمان له مارع و باب چالاكی كاریگه‌رییان ئه‌نجامدا.
له ٢٢ی نیساندا له شارۆچكه‌ی مارع له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه چالاكیه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا. له‌و چالاكیه‌دا ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش له جۆری كیرپی كرایه ئامانجی ئێمه. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا به گشتی ١٠ پۆلیسی تایبه‌ت (په ئۆ هه) كوژران، شه‌ش پۆلیسیش برینداربوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله كیرپییه زرێپۆشه‌كه تێكشكێنرا.
هه‌مان رۆژ له بابیش چالاكییه‌ك سازكرا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌شدا چه‌ته‌یه‌كی سه‌ر به سوپای تورك كوژرا و ئۆتۆمبێلێك له جۆری جیپ تێكشكێنرا.
هـ . ب