هەپەجە ژنیش بەشداری هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' بوو
هەپەجە ژن لە هەرێمی فورات لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشداری هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دەبن.
هەپەجە ژن لە هەرێمی فورات لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشداری هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دەبن.
ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەم هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە 74 ناوەندی جیاوازەوە دەستیپێکردووە. ئەمڕۆ هەپەجە ژن لە هەرێمی فورات بە ڕاگەیاندراوێک بەشداری چالاکییەکە بوون. ڕاگەیاندنەکە لە پارکی ١٩ی تەمموز لەلایەن وتەبێژی هێزی پاراستنی کۆمەڵگەی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زەینەب بارانەوە ڕاگەیەندرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ بە قۆناغێکی نوێی مێژووییدا تێپەڕدەبین. بە جۆش و خرۆش و شانازییەکی زۆرەوە پێشوازی لە هەڵمەتی'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەکەین. وەک هەپەجە ژنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا." ئێمەش بەشداری ئەم هەڵمەتە مێژووییە دەبین، پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ئازادی پیشان دەدەن، لە سایەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان لە کۆت و بەندی کۆیلایەتی ڕزگار بوون، ئەمڕۆ شەو و ڕۆژ تێدەکۆشین بۆ بەهێزکردنی بناغەی نەتەوەی دیموکراتیک.
٢٥ ساڵ تێپەڕی، ڕێبەرایەتیمان لە گۆشەگیری ڕەهادایە. ئێمە تێدەگەین ئەو گۆشەگیرییە نە تەنیا بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا، بەڵکوو بەسەر هەموماندا سەپێنراوە، گۆشەگیری دیموکراسیە، دادپەروەری و مرۆڤایەتیە. بۆیە ئێمە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا و هێزە پیلانگێڕەکان دژ بە ڕێبەرایەتیمان شەرمەزار دەکەین. داوا لە هەموو گەلانی جیهان دەکەین لە دەوری ئەم هەڵمەتە مێژووییە یەکبگرن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن”.