HRE: ٤ سەرباز و چەتە کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین – HRE لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی چالاکییەکانی تۆڵەسەندنەوەدا لە ناوچەکانی شەڕا و مارە، ٤ سەرباز و چەتە کوژراون.

لە راگەیێنراوەکەی هێزەکانی رزگاری عەفریندا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تۆڵەسەندنەوەدا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا، لە هەرێمی عەفرین و مارە چالاکیی کاریگەریان ئەنجامداوە.

لە ٢٨ی تشرینی دووهەم هێزەکانمان لە گوندی مالکییەی سەر بە ناوچەی شەڕا، لە دژی بارەگایەکی سوپای تورک چالاکیەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٢ سەربازی سوپای تورک کوژراون.

لە ٢٨ی تشرینی دووهەمیشدا هێزەکانمان لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری عەفرین لە دژی چەتەکانی 'فیرقات ئەلهەمزە' چالاکییەکیان ئەنجامداو بەو هۆیەوە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێنراو چەتەیەکی ناسراوی ناوچەکە بە ناوی رابی ئەبو عارف کوژرا و چەتەیەکیش بریندار بوو.

لە هەمان رۆژ هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری مارە لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا، چەتەیەک کوژرا.

هەروها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی مالکییەو مەرەناو شەوارخای سەر بە ناوچەی شەڕا و گوندەکانی ئاقیب و بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، بە ئۆبوس و هاوەن بە سەختی بۆردومان کرد."

ز.ش