هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە. داگیرکەر شوێنی مەدەنییەکان بە ئامانج دەگرێت.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە. داگیرکەر شوێنی مەدەنییەکان بە ئامانج دەگرێت.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، موزەخەی ئاوی گوندی حیشێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسای بە هاوەن تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانێکی گەورە بە موزەخەکە کەوت و بە دەیان گوند بێ ئاو بوون.
هەروەها وێستگەی گواستنەوەی ئاو لە گوندی ئەل-فەتیسای ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا و گوندی مشێرف لە لایەن داگیرکەرانەوە بۆردوومان کرا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی دیکانی ناوچەی سرینی کۆبانێی بۆردوومان کرد.
دیسان دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندی قبور قەرەژنی و درداری تەل تەمر و گوندی ڕەبەتی زرگانی بە سەختی بۆردوومان کرد.