هێرشە داگیرکارییەکان لە کۆبانێ شەرمەزارکران
خەڵکی کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکانیانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
خەڵکی کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکانیانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
سەدان خەڵکی کۆبانێ لەسەر بانگەوازی یەکێتییە گرێدراوەکانی دامەزراوە مەدەنییەکانی کانتۆنەکە، ڕێپێوانێکیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا.
ئەندامانی یەکێتییەکانی تەندروستی و بازرگانی و ئاڵوگۆڕی دراو لە کۆبانێ بەشداربوون بەرەو گۆڕەپانی ژنی ئازاد ڕێپێوانیان کرد.
جەماوەرەکە وێنەی شەهیدان و پانکارتی "داوای ناوچەی دژەفڕین دەکەین"، "ئیرادەی ئێمە لە تیرۆری ئێوە بەهێزترە"، "بەسە کوشتنی گەلی کورد"یان هەڵگرتبوو.
لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، کە شێخ نەبی حەمە بە ناوی خەڵکی شار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی لێپرسینەوە لە هێرشە داگیرکارییەکان و تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا نەکرێت، ئەوە مانای ئەوەیە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هاوکاری دەوڵەتی تورکە".
ئاماژە بەوە کرا، سیاسەتی دەوڵەتی تورک دەرئەنجامی "ڕق و کینە قوڵەکەیەتی بەرامبەر بە پێکهاتەکانی هەرێمەکە".
لە کۆتایدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەوڵەتی تورک "سەرچاوەی تیرۆرە" و بانگەوازی هێزە نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە یاسایی و مرۆییەکان کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان. جگە لەوە، بانگەوازی نیشتیمانپەروەرانی سوریا کراوە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە و لە تەواوی خاکی سوریا دەریان بکەن.
چالاکییەکە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.