هێرشە داگیرکارییەکان لە عەین عیسا شەرمەزارکران
دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە عەین عیسا سەدان کەس ڕێپێوانیان کرد.
دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە عەین عیسا سەدان کەس ڕێپێوانیان کرد.
خەڵکی ناوچەی عەین عیسا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ناوچەکە کۆبوونەوە و تا چوارڕیانی شەهید جودی ڕێپێوانیان کرد.
لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکران، ئەندامی ڕێکخراوی ئایینی ناوچەکە، شێخ محەمەد ئەل حەمادی قسەی کرد و هێرشەکانی شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، بێریڤان ئیسماعیل دەستنیشانی کرد کە بێجگە لە بەرخۆدان ڕێگەیەکی تر دژی هێرشەکان نییە.
لە پیاوماقوڵانی عەشیرەتی تەی، شێخ عەلی ئەلعەلی سڵاوی لە بەرخۆدانی دانیشتووانی عەین عیسا و قەسەدە کرد و بانگەوازی لە پیاوماقوڵانی هەرێمەکە کرد پشتگیری لەم بەرخۆدانە بکەن.