هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کانتۆنی قامیشلۆ بەردەوامن

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای گوندەکانی تربەسپی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ، گوندی تل زیوانی لە نزیک شارەکە تۆپباران کرد.

سوپای تورکی داگیرکەر لە بارەگاکانی خۆیەوە لە سەر سنوورەوە، شوێنێکی چۆڵی لە گوندی تل زیوان کە ١٣ کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆوە دوورە، تۆپباران کرد.

سوپای تورکی داگیرکەر بەر لە چەند کاتژمێرێکیش گوندەکانی سەر بە ناوچەی تربەسپی کانتۆنی قامیشلۆی تۆپباران کردبوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی گوندنشینان ئەو تۆپبارانانە هیچ زیانێکی گیانی و مادییان لێنەکەوتووەتەوە.

هـ . ب