هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچە مەدەنی نشینەکان بەردەوامە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی و ژێرخانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بەم شێوەی خوارەوەن:
دێرک
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ناوەندی ئاسایشی گوندی کۆچەراتی سەر بەشارۆچکەی دێریکیان بۆردومان کرد. لەهێرشەکەدا خەڵکێکی زۆر بریندار بوون. بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ پێدانی خوێن و چارەسەری.
فڕۆکە جەنگییەکان بیرێکی نەوتیان لە گوندی تەقل بەقلی سەر بە شارۆچکەی دێریک بۆردومان کرد.
عەین عیسا
سوپای داگیرکەری تورک ناوەندی شارۆچکەی عەین عیسا و ڕێگای ئێم فۆریان بۆردومان کرد.
تربەسپی
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وێستگەکانی گازی عەودە و گردەهۆڵیان لە ڕۆژهەڵاتی تەربەسپی بۆردومان کرد. لە وێستگەی گازی عەودە حەسەل محەممەد تەمەن ٦٠ ساڵ بریندار بوو.
تل تەمر
گوندەکانی تیل تل و تاولێ و گۆزەلیێ لە ڕۆژئاوای تل تەمر و هەروەها گوندی دردارا لە باکووری شارۆچکەکە بە چەکی قورس بۆردومان کران.
کۆبانێ
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تل شیر و خورخوری لە ڕۆژاوای کۆبانێ و گوندەکانی گۆران و خربیسان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەی بۆردومان کرد.
منبج
ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سەیادە و ئەل جات لە باکوری مەنبەج بۆردومان کردووە.
شەهبا
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شارۆچکەی تل ڕەعفەت و گوندەکانی شێخ عیسا و عەین دەقنێ و بەلوونیە لە هەرێمی شەهبا و فڕۆکەخانەی منخیان بۆردومان کرد.
عامودێ
گوندەکانی چۆلدارا و هەرمی و شێخۆی سەر بە شاری عامودێ بۆردومان کران.
حەسەکە
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شارۆچکەی زرگانی حەسەکە، گوندەکانی تل هرمل، ئەسەدییە، مشێرفە، زۆراڤا، تل جەهان، ڕۆتان، زگران و ڕابیاتەیان بۆردومان کرد.