هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و یەکێتی ژنانی گەنج بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سورییان شەرمەزارکرد.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و یەکێتی ژنانی گەنج بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سورییان شەرمەزارکرد.
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج لە تربەسپی ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە پێش ناوەندی تەڤگەری گەنجانی لە لایەن ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج ڕۆنیا عەبدوڵاوە بە زمانی کوردی خوێندراویەوە.
لە ڕاگەیاندروەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سورییان شەرمەزارکرا و گوتییان: "وەک گەنجان لە دژی ئەم هێرشانە بێدەنگ نابین و بە هێزی فکری و جەستەی لە دژی دەوستینەوە."
لە ڕاگەیانداراوەکەدا بانگەوازی دراو وتییان: "بانگەوازییمان لە هەموو گەنجان و ژنانە خاوەنداری لە بەهاکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن و لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێدەنگ نەبن."
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەوە سەرکەوتنەی بەدەستمان هێناوە، لە بەرخۆدانی ڕیبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە زیندانی ئیمراڵیدا ئیلهام وەردەگرێت. هەموومان وەک ئەڵقەیەک لە ئاگر لە دەوری ڕێبەرێتی کۆببینەوە و ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدان بەرزتربکەینەوە، هەتا بتوانین دیواری ئیمراڵی بڕوخێنین."