هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. هێرشکرایە سەر چەندین گوند و خاڵی هێزەکانی حکومەتی شام. لە زۆرێک لە شارەکان کارەبا بڕا.

پاش لێدوانی وەزیری دەرەوەی تورک، هاکان فیدان، دەربارەی بەئامانجگرتنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرش بۆ سەر هەرێمەکان تا دێت زیاتر دەبێت.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە مەرەعنازی شەرا و هەرێمی نێوان گوندی دەر جەمال و ناوچەی شێراوا.

هێرشی سەر هێزەکانی شام

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر قوتابخانەی گوندی داد عەبدالی زرگان. هەروەها لە گوندی ئەلبوب و ئەل ئەسەدییەی زرگان هێرشی کردە سەر هێزەکانی حکومەتی شام، زیانی مادی کەوتەوە.

کارەبا بڕا

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان وێستگەیەکی کارەبایان لە باکوری قامیشلۆ بۆردومان کرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، لە زۆرێک لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و گەڕەکەکانی قامیشلۆ و عامود کارەبا بڕا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی کارەبای شاری قامیشلۆ، وێستگەیەکی کارەبا بەتەواوی لەخزمەت دەرچووە و وێستگەیەکی دیکەش بەشێوەیەکی بەشەکی زیانی پێگەیشتووە، بۆیە کارەبا لە وێستگەکانی دوو وێستگە، کۆگاکانی دانەوێڵە، ئاشی جەزیرە، نەخۆشخانەی دڵ و چاو و ٦ نەخۆشخانەی تر. و دوو فڕن و دەیان هەزار ماڵ بڕا.

لە عامودا وێستگەی سەرەکی ناوچەکە بۆردومان کرا، لە ئەنجامدا کارەبا لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و گەڕەکەکانی شارەکە و گوندەکانی بڕا.

گوندەکانی شەعلە و زیوانا سەر بە شەهبا و دەوروبەری تەل ڕەفعەت بە چەکی قورس بۆمباران کران.

لە عەفرین ٨ گوند بۆمباران کران

سوپای داگیرکەری تورک ٨ گوندی ناوچەی شەرا و شێراوای بە سەختی بۆمباران کرد. گوندەکان بریتیین لە: گوندی مازن، کلوتی سوغانکە و بێنە و میاسە سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین، هەروەها گوندەکانی مەرەعناز و شوارغە و کشتعار لە ناوچەی شەرا.