هێرشەکانی سەرەتا بۆ سەر شۆڕش و بەرخۆدانی ئەشرەفییە و قەستەل جندۆ

یەپەگە لە 26-30 تشرینی یەکەمی 2012دا بەو بەرخۆدانەی کە لە بەرامبەرهێرشەکەی چەتەکانی ئۆسۆ (سوپای ئازاد) بۆ سەر ئەشرەفییە و قەستەل جندۆی عەفرین کردیان، هەر لە سەرەتاوە نیشانی دا کە تەنیا بە هێزی خۆی بەرخۆدان دەکات و سەردەکەوێت.

شۆڕشی رۆژئاوا لە دوازدەهەمین ساڵی دامەزراندنی دا ڕووبەڕووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەبێتەوە و لە بەرانبەر هێرشەکاندا بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. شۆڕش هێزی خۆی، لە بەرخۆدان، فەلسەفەی ئازادی و بنەمای هێزی سەرەتایی خۆی وەردەگرێت.

شۆڕشێک کە لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ لە کۆبانێ دەستیپێکرد و لە سەرتاسەری رۆژئاوای کوردستاندا بڵاوبووەوە، لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە ئامانجی هێرشی چەتەکانی، وەک 'سوپای ئازادی سوریا' (ئۆسۆ)، ئیخوان، جبهة النصرە و داعش کە لە ژێر کاریگەری تورکیا بوون. لە هەلومەرجێکدا کە ئەنجۆمەن و هێزی پاراستن تازە دامەزرابوو و دەرفەتێکی ئەوتۆیان نەبوو، لەناو هەلومەرجێکی لە و جۆرەدا بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان لە دژی هێرشەکان بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجامدرا. لە 26-27ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2012دا شۆڕشی ڕۆژئاوا لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی تورکیا قۆناخێکی بەرخۆدانی دەستپێکرد. کاتێک کە مرۆڤایەتی و کورد ئاگایان لە یەپەگە نەبوو، لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری حەلەب و لە گۆندی قەستەل جندۆی عەفرین چەتەکانی ئۆسۆیان تێکشکاند.

شەپۆڵی ئەو هێرشانەی کە بە پلانسازی تورکیا لە 26ی تشرینی یەکەمی 2012 بە کۆمەلکوژ کردنی خەلکی گەڕەکی ئەشرەفییە لە لایەن گرۆپی چەتەکانی ئۆسۆ دەستی پێکرد، بە ئارمانجی داگیرکردنی عەفرین لە 27-30 تشرینی یەکەم لە ناوچەی قەستەل جندۆ بەرفراوان کران. هێزی چەتەکانی سوپای ئازاد، ئیخوان، جبهة النصره، داعش کە وەکیلی دەولەتی تورک بوون، پلانی خنکاندنی شۆرشی ڕۆژئاوایان هەبوو. ئەم پلانە سەرەتا لە عەفرین تێکشکێندرا، کارکەر عەفرین کە ئەو کات لە ناو فەرمانداریی یەپەگە لە عەفرین دا بوو، باسی هێرشەکانی ئەو کاتی چەتەکانی سوپای ئازاد بۆ سەڕ ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

سەرەتا هێرشیان کردە سەر گەڕەکە کورد نشینەکانی حەلەب

گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب هەرچەندە بەشێک نیین لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، بەلام لەبەرئەوەی لەڕووی جوگرافییەوە زۆر لە عەفرینەوە نزیکن و زۆربەی دانیشتووانەکانی عەفرینین، بەشداری ناو شۆڕش بوون. لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سوریا، ئەنجوومەنی گەل و هێزی پاراستن لە هەردوو گەڕەکەکەدا دروست بوو. لە مانگی تشرینی یەکەمدا یەپەگە دووبارە بە شێوازێکی نوێ خۆلقیندرا.

لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بەشێک لە گروپەکانی سوپای ئازاد چوونە ناو گەڕەکی ئەشرەفییە و هەوڵیاندا لەوێ جێگیر ببن. دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بۆ ئەوەی شەڕی نێوان سوپای ئازاد و ئیدارەی شام نەچێتە ناو گەڕەکەکانیان، ڕێگەیان نەدا کە سوپای ئازاد لە گەڕەکە کەیاندا جێگیر ببێت.

لە ٢٦ی تیشرینی یکەم ئیدارەی شام دەستی کرد بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەتەکانی سوپای ئازاد، کە هەوڵیان دەدا لە گەرەکەکەدا جێگیرببن و لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی مەدەنی گەڕەکەکەش گیانیان لەدەستدا. دوای ڕووداوەکە، دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنی چەتەکانی سوپای ئازاد و هێرشی ئاسمانییەکانی دەولەتی شام. لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا هێزەکانی سوپای ئازاد کە لە کۆمەلیک گروپی چەتەی وەک سەلاحەدین ئەیوبی سەڕ بە ئەنەکەسەی پێکهاتبوو، خۆپیشاندەرانیان گۆلە باران کرد. لەم هێرشەدا ١٠ کەس شەهید بوون و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.

کاتێک کە دیلەکانیان رادەست دەکردەوە، بۆسەیان دانابوو

دوای ئەم کۆمەڵکوژییە، یەپەگە هێرشی کردە سەر چەتەکانی سوپای ئازاد لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە. تا درەنگانی شەو شەڕەکە بەردەوام بوو. لەم شەڕەدا ٢٠ چەتەی سوپای ئازاد کوژرا، شەرڤانێکی یەپەگەش شەهید بوو. لە ئەنجامی شەڕەکەدا زۆرێک لە چەتەکانی سوپای ئازاد بە چەکەوە کەوتنە دەستی یەپەگە، ئەوانەی تریش کوژراو و بریندارەکانیان بەجێ هێشت و هەڵاتن. لە کاتی شەڕدا ناوبژیوانیان بەو مەرجەی کە جاڕێکی تر چەتەکانیان نزیکی  ناوچە کوردنشینەکان نەبنەوە داوای کوژراو و بریندارەکانیان کرد.

یەپەگە بە شێوەیەکی ئەرێنی لەم داواکارییە نزیک بویەوە و لەسەر ئەم بابەتە کۆمەڵێک شەڕڤانی لەگەل فەرماندە شاها عەلی ئەودۆ (نوژین دێریک) چوونە شوێنی دیاریکراو بۆ ڕادەستکردنی کوژراو و بریندارەکان. بەڵام چەتەکان سەلاحەدین ئەیوبی لەو کاتەدا بۆسەیان دانا و دوای وەرگرتنی کوژراو و بریندارەکانیان، هێزەکانی یەپەگەیان بۆردۆمانکرد و بە چەکی قورس هێرشیان کرد. لەو شەڕەدا نۆژین دێریک بە برینداری لە لایەن چەتەکانەوە رفێندرا.

یەپەگە لە عەفرین دەستی بە جووڵە کرد

کاتێک ئۆسۆ لە حەلەب هێرشی کردە سەر کورد، یەپەگەش لە عەفرین دەستی بە جووڵە کرد. یەپەگە بە دەرفەت و چەکێکی زۆر کەم، لە مانگی تەمموزی ٢٠١٢ تابوورەکانی لە جەندریسە لە عەفرین دامەزراند تا دەهات مەزن دەبوو. لە عەفرینەوە هێزی نارد بۆ حەلەب و یەپەگە ڕێگاکانی بەرەو عەفرین گرتەبەر. تا هێرشی سەر ئەشرەفیە، هێزەکانی ئۆسۆ دەیانتوانی بچنە عەفرین و لێی دەربچن. بەڵام مەجلیسی گەلی عەفرین و یەپەگە بە پێی هێڵی شۆڕشی ڕۆژئاوا مامەڵەیان کرد، نەچوونە پاڵ ئیدارەی دیمەشق و ئۆسۆ. بۆ ئەوەی شەڕ نەگاتە عەفرین، ڕێگەیان نەدا ئۆسۆ لە عەفرین نیشتەجێ ببێت.

کارکەر عەفرین کە ئەوکات لە فەرماندەیی یەپەگەی عەفریندا بوو، بەم جۆرە باسی لە پەیوەندی لەگەڵ ئۆسۆدا کرد تا کاتی هێرشەکەی سەر ئەشرەفییە: "تا ئەو کاتە ڕێگەمان نەدەدا ئۆسۆ لە عەفرین نیشتەجێ ببێت، بەڵام ڕێگەمان پێ دەدان هاتوچۆی شارەکە بکەن. پەیوەندیمان لەگەڵ هێزەکانی ئۆسۆ لە عەزاز خراپ نەبوو، پێشتر ڕژێم هێرشی کردبووە سەر عەزاز و شەڕێکی قورس ڕوویدا، خەڵکی عەزاز هەڵاتبوون بۆ عەفرین و عەفرینییەکان جێگەیان کردبوونەوە، بەڵام کاتێک هێرشەکە ڕوویدا ، ئێمە نەوەک هەر هێزمان ناردە حەلەب، بەڵکو ڕێگەکانی عەفرینمان گرت. ئیتر ئەوانەی دەهاتنە شارەکە دەستگیرمان دەکردن و ڕادەستی ئاسایشمان دەکردن، بەڵام ئاسایش بەرەڵای دەکردن. وەک یەپەگە ئامانجمان ئازادکردنی هەڤاڵەکانمان بوو".

"زانیاری هەبوون دەربارەی هێرشکردنە سەر عەفرین"

هێزەکانی یەپەگە لە عەفرین هەم بۆ پاراستنی ئەشرەفیە و هەم بۆ ئازادکردنی هەڤاڵەکانیان لە جووڵەیەکی مەزندا بوون. نوژین دێریک لەلایەن چەتەکانەوە ڕادەستی میت کرا و بردیانە تورکیا.

یەپەگە لەو کاتەدا ئاگاداری ئەم دۆخە نەبوو. تورکیا لە ڕێگەی چەتەکانی ئۆسۆوە پلانێکی گەورەی ئامادە کردبوو و عەفرینی کردبووە ئامانج.

فەرماندەی یەپەگە کارکەر باسی لەوە کرد، ئەوان دوای ڕۆژێک لە هێرشەکەی سەر ئەشرەفیە، زانیارییان پێگەیشت کە هێرش بۆ سەر عەفرین دەکرێت و ڕایگەیاند، "لە 27ی تشرینی یەکەمدا بازگەکەمان بەجێهێشت و چووینە ناو شارەکە، لە ناوەندی شەهید خەبات بووین. نیوەی شەو، وڵاتپارێزێک لە ئەعزازەوە هات و گوتی "لە ئەعزاز ئامادەکاری جددی دەکەن، هێرش دەکەنە سەرتان. بە فەرماندەیی عومەر دادیحی 11 گروپ یەکیان گرتووە و هێرش دەکەنە سەرتان". هەوڵماندا ئەم زانیاریانە پشتڕاست بکەینەوە. ، بەڵام نەمانتوانی زانیاری وەربگرین، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢دا ڕژێممان لە شار دەرکرد، ١٢ هەڤاڵمان لەسەر گردی قەستەل جیندۆ جێگیرکرد، هەروەها کۆمەڵێک هەڤاڵی یەپەگە لە بازگەکانی نێوان قەستەل و مەعرین بوون، هەروەها هەندێک بازگەمان لەسەر هێڵی کەفەرجەن و قیتمە جێگیر کرد. هەندێکیان یەپەگەی لێ بوو، هەندێکیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشیەوە کۆنترۆڵکرابوون. ئێمە زانیارییەکانمان پشتڕاست نەکردەوە، بەڵام هەڤاڵەکانمان هۆشیار کردەوە کە ئاگاداری هێرشەکە بن. لەو کاتەدا یەپەگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی ئەو کەسانە ئەنجام دەدا کە لە کۆبانێ مادەی هۆشبەریان چاندبوو. هەروەها هێزەکانی یەپەگە لە عەفرینەوە بەشداری ئەم ئۆپەراسیۆنەیان کرد. هەروەها بڕیار بوو سەردانی بنەماڵەی ئەو هاوڕێیانە بکەم کە چوونەتە ئۆپەراسیۆنەکە. لای بنەماڵەیەک بووم، زانیاریم پێگەیشت کە هێرش کراوەتە سەر بازگەی گوندی قەستەل جیندۆ. بنەماڵەکەم بەجێهێشت. تیمێکی ئامادەمان هەبوو، بەڵام هەمووی لە هەڤاڵی نوێ پێکهاتبوو. لەگەڵیان چووینە گردی قەستەل. بینیمان کە شەڕەکە لە بازگەی قەستەل دەستی پێکردووە".

"خەڵکی گوندی قەستەل هاوشانی یەپەگە بەرخۆدانیان کرد"

کارکەر عەفرین باسی لەوە کرد، هێزەکانی یەپەگە بەگژ ئۆسۆدا کە هێرشیان کردە سەر بازگەی قەستەل و گوتی، "هەڤاڵان ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەیان تێکشکاند، بەشێک لە ئەندامانی ئۆسۆ کوژران. ئەو هێزەی بۆ پشتیوانیان هاتبوو هەندێک شارۆچکەیان گرت. بەڵام هەڤاڵان ڕێگرییان لێکردن و نەیانهێشت بچنە پێش. گەیشتبوونە خاڵەکانی پشکنین، بەڵام هەڤاڵیان گورزیان لێ وەشاندن و دووریان خستنەوە.

دوای ئەوەی چووینە ئەوێ، گوتمان "با بچینە سەر گردەکە، گردەکە بپارێزین". گرنگترینیان بۆ ئێمە گردی قەستەل جیندۆ بوو. لە بنی گردەکەدا گوندی قەستەل بوو. هەروەها خاڵی پشکنینەکە لە مەعرینە بوو. لە مەعرینە شەڕ ڕوویدا. هێشتا شەڕ لەسەر گردەکە نەقەومابوو.

لە ڕۆژی یەکەمدا شەڕ لە گوندەکەدا بەردەوام بوو. لەو شەڕەدا گەلیش دەستیان دایە چەک و هاوکاری هەڤاڵانیان کرد. پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ چەکی هەڵگرت و لەگەڵ هەڤاڵان دژی چەتەکان شەڕی دەکرد. لەسەر گردێک کەوتە ناو سەنگەرێکەوە. هەڤاڵان هەوڵیاندا بیگەڕێننەوە، بەڵام تا کۆتایی شەڕەکە نەگەڕایەوە. دەیگوت: " لەگەڵ ئێوەم، لە تۆ باشتر نیم. وڵاتەکەم دەپارێزم".

بەڕاستی هەڤاڵان ڕۆڵی خۆیان بە باشی لە گوندی قەستەل گێڕا. گورزی قورس لە چەتەکان وەشێنرا. چەند ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانیان تێکشکاند و زۆرێک لە چەتەکان کوژران".

"توانیمان لەگەڵ هەڤاڵە گەنجەکان گردی قەستەل بپارێزین"

هێرشی ئۆسۆ بۆ سەر عەفرین بە هێرشی سەر گوندی قەستەل و بازگەکان دەستیپێکرد، بەڵام یەپەگە پێشبینی دەکرد هێرشی سەرەکی بۆ سەر گردی قەستەل جیندۆ بکرێت. گردی قەستەل جیندۆ زۆر ستراتیژییە بۆ پاراستنی عەفرین، گردێکی بەرزە. کارکەر عەفرین و تیمی یەپەگە یەکسەر چوونە سەر گردەکە، چوونە لای هەڤاڵانی ئێرە.

سەبارەت بە گرنگی گردەکە، کارکەر عەفرین گوتی، "ئەگەر گردەکەمان لە دەست بچوایە، نە گوندەکە دەمایەوە و نە عەفرین، گردی قەستەل لە شوێنێکی زۆر ستراتیژیدا بوو. دیوێکی کیلیس بوو، دیوەکەی تری ئەعزاز. هەردووکیان لە هەمان دووریدان و بەسەر هەردووکیاندا زاڵە، لە بنی گردەکەدا گوندی یازباغ هەبوو، لە کاتی هێرشکردندا لەوێ کۆدەبوونەوە، کە گەیشتینە گردەکە نزیکەی ١٠ هەڤاڵی گەنج لەسەر گردەکە بوون .هەموویان چەند مانگێک پێشتر پەروەردەی شەڕڤانی نوێیان تەواو کردبوو، من خۆم لەگەڵ ٨ هاوڕێدا چووم، دوای گەیشتنم بە گردەکە هەموویانم خستە ناو سەنگەرەوە.

لە ڕاستیدا هیچ سەنگەرێک نەبوو. هاوڕێیان چەند کەناڵێکیان دروست کردبوو و سەریان داخستبوون. سەنگەرێکمان نەبوو شەڕی تێدا بکەین. هەڤاڵان هەندێک بەردیان خستە سەر یەک و سەنگەرێکیان دروست کرد".

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا هێرش کرایە سەر گوندی قەستەل جیندۆ و بازگەکانی، بەڵام هێرش نەکرایە سەر گردی قەستەل جیندۆ. بەڵام دوای ڕۆژێک ئەم ناوچەیە کە شەڕی تێدا نەقەومابوو، بۆ ماوەی ٢-٣ ڕۆژ بە بەردەوامی شەڕێکی قورسی بەخۆوە دیت".

بەشی دووەم: سەرکەوتنی باوەڕ و هێزی خود