هێرشی چەتەکان بۆ سەر گوندی محسێنلی لە منبج تێکشکێنرا

ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، چەتەکان هەوڵیان داوە بچنە ناو گوندی محسێنلی لە منبج، بەڵام هێزەکانیان هێرشەکەیان تێکشکاندوە.

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، شەڕڤانانی ئەنجومەنەکە وەڵامی هەوڵی گروپێک لە چەتەکانی "قەڵغانی فورات" یان داوەتەوە، کە سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرن. ئەو چەتانە دەیانویست بچنە ناو گوندی محسێنلی لە باکوری منبجەوە.

دوای شەڕێکی کورت و لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤاناندا هێرشی چەتەکانی داعش تێکشکێنرا و چەتەکان ناچار بە هەڵھاتن کران.

ژ.ت