هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەین عیسا؛ ٢ منداڵ و ٢ ژن برینداربوون

لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر گوندەکانی عەین عیسا ٢ منداڵ و ٢ ژن برینداربوون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار ( ANHA) لە بۆردومانی دوێنێی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر عەین عیسا، لە گوندی ئیرماتی ڕۆژئاوای لە عەین عیسا، ٢ ژن و ٢ منداڵ برینداربوون.

ناوی بریندارەکان بریتین لە: نەبیل تالیب تەمەن  ٢ ساڵ، رەغد عەلی  تەمەن ١٥ ساڵ، سوها عیسا فەیاز تەمەن ٢١ ساڵ،  بیرا عومەر حوسێن تەمەن ١٨ ساڵ. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕەقە و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانیدا گوندەکانی هۆشان، دەخێلیب، خالیدیە، دبس و میلکییان لە ڕۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا، شارۆچکەی هیشێ، ڕێگای ئێم ٤، گوندەکانی فاتسا، مشێرفێ و جەهبەل لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکەیان تۆپباراکرد.

ژ.ت