هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی کۆچەراتی دێرک و بەنزینخانە و بانکی کشتوکاڵی تربەسپی بۆردوومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی کۆچەراتی دێرک و بەنزینخانە و بانکی کشتوکاڵی تربەسپی بۆردوومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەرێمی کۆچەراتی دێرکی بۆردوومان کرد.
هەروەها دەوڵەتی تورک وێسگەی پیترۆڵی نێوان گوندی گردەهۆڵ و گردەشێرانی لە باشوری ڕۆژئاوای تربەسپی و بانکی کشتوکاڵی لە باشوری ناوچەکە بۆردوومان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیاندراوەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆ خستەوە گوایە لە هێرشەکانی دوێنێدا ٩ شەڕڤانی شەهید کردووە. لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە گوتراوە: "لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە هێرشێکی دوێنێ بۆ سەر هێزەکانمان، ٩ شەڕڤان شەهید بوون. ئەم بانگەشەیە دوورە لە ڕاستییەوە".