هەرەئە: لە شێراوا ٥ چەتەی داعش کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە گوندی باسووتێی ناوچەی شێراوای عەفرین لە داگیرکەرانیدا. لە چالاکیەکەدا ٥ چەتە کوژران و ٤ ئۆتۆمبێڵی چەتەکانیش تێکشکێنران.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە گوندی باسووتێی ناوچەی شێراوای عەفرین لە داگیرکەرانیدا. لە چالاکیەکەدا ٥ چەتە کوژران و ٤ ئۆتۆمبێڵی چەتەکانیش تێکشکێنران.
هێزەکانی رزگاری عەفرین (هەرەئە) لە راگەیەنراوێکدا، باسی ئەوەی کرد کە شەڕڤانانی لە گوندی باسووتێی شێراوا چالاکیان ئەنخامداوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا، لە گوندی باسووتێی ناوچەی شێراوا، هێزەکانمان لە بەرانبەر چەتە داگیرکەرەکان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بارەگایەکی چەتەکان کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا ٥ چەتە کوژران و ٤ ئۆتۆمبێڵی چەتەکانیش لەناوبران.
چەتە داگیرکەرەکان، لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا گورزی گەورەیان بەرکەوت کە لەبەرانبەر گەلەکەمان کردەوەی نامرۆڤانە ئەنجام دەدەن. لە هەمان رۆژدا داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندی کیمارێ و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
ئێمە لێروەوە دووبارەی دەکەینەوە کە تا ئەم کردەوە نامرۆڤانەی چەتەکان لەدژی گەلەکەمان بەردەوام بێت، چالاکیەکانمان لە چوارچێوەی تۆڵەکردنەوەدا بە ئاوایەکی بەهێز بەردەوام دەبن."
ف.ق