ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی تل به‌راك بۆ عه‌شیره‌ته‌كان كۆڕبه‌ندێكی سازكرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌یان ئه‌ندامی عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌ب، ریشسپییه‌كانی هه‌رێمه‌كه و كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كانی ناوچه‌ی تل به‌راك، تل حه‌میس و هۆل ئاماده‌بوون، رۆڵی عه‌شیره‌ته‌كان له شه‌ڕ له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنه نوێكان تاوتوێ كران.
فه‌رمانده‌ی په‌یوه‌ندی گشتییه‌كانی هه‌رێمی جزیره ئه‌حمه‌د ئهموسا، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دوایی و مه‌ترسییه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمه‌كه و رۆڵی قه‌سه‌ده له پاراستنی خاكی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریای هه‌ڵسه‌نگاند.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا شێخ و ریشسپییه‌كانی هه‌رێمه‌كه قسه‌یان كرد و سپاسی رۆڵی قه‌سه‌ده‌یان كرد. شێخ و ریشسپیییهكانیش له باره‌ی هێرشه‌كان و دۆخی ژیان له ناوچه‌كه تێڕوانینی خۆیان باس كرد.
ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه له كۆتایی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوێكی دا.
راگهیهنراوهكه له لایه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته‌كان ئه‌حمه‌د حوێدهرهوه كه یه‌ك له كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی هه‌رێمه‌كه‌یه خوێنرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه وترا: "ئێمه ریشسپییه‌كانی هه‌رێمه‌كانی تل به‌راك، هۆل و تل حه‌میس له هه‌رێمی جزیره و ته‌واوی هێزه‌كانمان له عه‌ره‌ب، كورد و سوریان ناهێڵین هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌وه و ناوخۆ له دژی ده‌ستكه‌وت و به‌هاكانی گه‌له‌كه‌مان بكرێت. ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ش پشتگیری بده‌ینه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دامه‌زراوه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كان".
ئێمه هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ داگیركردنی هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین كه پشتگیری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بكه‌ن و له په‌نایدا بوه‌ستن، كه ئازادی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه پێكدێنێت".
هـ . ب