هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) باسی له‌وه هێرشی سه‌ر زیندانی حه‌سه‌كه كرد. له‌و زیندانه‌دا نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌ته‌ی داعشی تێدایه.
عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و هێرشه نه یه‌كه‌مه و نه‌دوایین هێرشیشه و وتی، " به‌هۆی ئه‌وه‌ی رای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی خۆی به‌جێناگه‌یه‌نێت، ئه‌و رووداوه هاتوه‌ته ئاراوه. راسته له باغۆز كۆتاییمان به هه‌بوونی سه‌ربازی داعش هێنا. به‌ڵام كۆتایی به تیرۆری داعش نه‌هێنراوه. سه‌ركه‌وتن و باڵاده‌ستی له رووی سه‌ربازییه‌وه بوو. داعش هێشتاش زیندووه. شانه شاراوه‌كانیان جارجار هێرش ده‌كات. له‌و ناوچانه‌ی چه‌ندین ساڵ له ژیێر كۆنتڕۆڵی داعشدا مابوونه‌وه، هێشتا ئایدۆلۆژیای داعش له بن نه‌هاتووه. له زیندانه‌كان و كه‌مپه‌كان داعش هێرش ئه‌نجام ده‌دات".
عومه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه بۆ كۆتاییهێنان به تیرۆر پێویسته هه‌رێمه‌كه سه‌قامگیر ببێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كه و سیاسه‌ته‌كانی گه‌مارۆدان زه‌مینه‌یان بۆ ئه‌و هێرشانه خۆش كردووه. عومه‌ر وتی، " ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه گیراوه و گه‌مارۆ له‌سه‌ری هه‌یه. هه‌موو ئه‌وانه ده‌بن به هه‌ل و ده‌رفه‌ت بۆ به‌رده‌وامیدان به تیرۆری داعش. به داخستنی ده‌روازه‌كانی تل كۆچه‌ر و سێماڵكا، دۆخی ئابوری هه‌رێمه‌كه خراپ بوو. داعش ئه‌وه بۆ خۆی وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌قۆزێته‌وه و له ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ خۆی رێكده‌خاته‌وه. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رده‌وامه و گه‌مارۆدان و قه‌یرانی ئابوری له هه‌رێمه‌كه، ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ داعش زیندووببێته‌وه".
پێویسته هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رپرسیاری خۆیان به‌جێبهێنن‘
عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و كه‌مپ و زیندانانه‌ی هه‌زاران چه‌ته‌ی داعشیان تێدایه، هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌جێنه‌گه‌یاندووه و وتی، "ئێمه زۆرجار بۆ داعشییه‌كان له كه‌مپ و زیندانه‌كان بانگه‌وازمان ئاراسته‌ی رای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد. ئێمه هۆشداریمان دا كه ئه‌و دۆخه به‌م جۆره به‌رده‌وام نابێت. بۆ كێشه‌ی داعش پێویسته رای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن و پێویسته ده‌ست به دادگاییكردنی داعشیه‌كان بكه‌ن. پێویسته هه‌موو وڵاتان بێن و هاوڵاتیانی خۆیان ببه‌نه‌وه. ئه‌وانه‌شی كه نایانبه‌نه‌وه پێویسته هاوكاری ئێمه بكه‌ن و داعشیه‌كان دادگایی بكرێن. بۆ ئاسایش و پێویستییه‌كانی كه‌مپ و زیندانه‌كان كه داعشیان تێدایه پێویسته پشتگیری له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بكه‌ن. له شوێنه‌كانی وه‌ك خوێندنگاكان به هه‌زاران چه‌ته‌ی داعش راگیراون، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات".
هـ . ب