هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ئه‌ندامێكمان شه‌هید بوو
هێزی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا رایگه‌یاند، كه ئه‌ندامێكیان 'له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی له پاراستنی خاك و گه‌له‌كه‌ی' شه‌هید بووه.
هێزی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا رایگه‌یاند، كه ئه‌ندامێكیان 'له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی له پاراستنی خاك و گه‌له‌كه‌ی' شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له راگه‌یه‌نراوێكدا ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی خۆی ئاشكرا كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانمان له هه‌رێمی فورات له ٨ی حوزه‌یراندا كاتێك ئه‌ركی خۆی بۆ پاراستنی خاك و گه‌لی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد، شه‌هیدبوو".
ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كه به‌م جۆره‌یه:
ناوی شه‌هید: محه‌مه‌د ده‌روێش
ناوی باوك: فه‌یاز:
ناوی دایك: جه‌میله
شوێن و كاتی به‌شداربوون: هیشه، ٣٠.١٠.٢٠١٨
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: كۆبانێ ٠٨.٠٦.٢٠٢٢
ئێمه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د ده‌روێش ده‌كه‌ین و به‌ژنی خۆمان له به‌رده‌م یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین كه گیانیان له پێناو پاراستنی وڵات و گه‌لدا به‌خشیوه. ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین تا ئاسایش و ئاشتی له ته‌واوی هه‌رێمه‌كانمان له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌سته‌به‌ر بێتن له‌سه‌ر رێی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بین".
هـ . ب