هێزەکانی دژە تیرۆری رۆژئاوا لە گەڕەکی زهوری حەسەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد
هێزەکانی دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان (هات / HAT) لە گەڕەکی زهوری حەسەکە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی بەرفراوانیان دەستپێکرد.

ئۆپەراسیۆنەکان لە گەڕەکەکانی دەوروبەری زیندانی سەناعەی حەسەکە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا هێزەکانی دژە تیرۆر سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی زهور لە تەنیشت زیندانی سەناعە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی بەفراوانیان دەستپێکرد.
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، شانە نهێنییەکانی داعش هێرشیان کردە سەر زیندانی سەناعە، کە ٥ هەزار چەتەی داعشی تیادا راگیراوە. لە دوای ئەو هێرشە چەندین چەتەی داعش خۆیان لە گەڕەکی زهور حەشارداوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە لە دژی چەتەکان ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا و پاش ٣ ڕۆژ هێزە سەربازییەکان توانییانە چەتەکانی داعش لە سنووری زیندانەکاندا گەمارۆ بدەن و لە گەڕەکەکانی تەنیشت زیندانەکەشدا ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا.
ڕۆژی سێشەممە، قەسەدە چەندین بینای زیندانەکەی کۆنترۆڵکرد و ٢٣ دیلی لە دەست چەتەکانی داعش ڕزگارکرد.
ژ.ت