هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٢ هاوڕێمان شەهیدبوون

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، کە ٢ ئەندامیان لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان شەهیدبوون.

هێزەکانی رزگای عەفرین لە راگەیەندراوێدا باسی لەوەکردووە، "هاوڕێیانمان جانفەدا و زنال راجۆ ٢٠ی کانونی یەکەم لە کاتی راپەڕاندی ئەرکەکانیان دا شەهیدبوون"

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی سەردەمدا تێکۆشانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی عەفرین بەردەوامە. ئەو جوگرافیایەی کە کەوتووەتە ژێر داگیرکەرییەوە بۆ رزگارکردنی تێکۆشانێکی بێ پسانەوە بەردەوامە و قوربانیدانیش بۆ ئەوە گەورەیە. لەپێناو عەفرینێکی رزگارکراودا هەزاران قارەمانمان گیانیان بەخت کردووە.

هاوڕێیانمان جانفەدا و زینالیش بۆ ئازادی گەل و وڵاتەکەیان لە برەکانی پێشی پێشەوە جێگەیان کردەوە. لەبەرامبەر داگیرکەر و قڕکردنی گەلاندا بوونە قەڵغانی گەلەکەیان. هاوڕێیان جانفەدا و زینال خەڵکی عەفرینن، دەیانزانی تەنیا بە هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕی و تێکۆشانێکی باش لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرانەدا دەتوانرێت بوەستنەوە. هەر دوو هاوڕێمان لەو رۆژەوەی تێکەڵ بە ریزەکانمان بوون تا ساتی شەهیدبوون لەسەر ئەو تێگەیشتن و وشیارییە بەشداربوون و بۆ ئێمە بوونە نمونەی شۆڕشگێڕانی سەردەم.

سەرەخۆسی لە بنەماڵەی بەنرخی شەهیدان جانفەدا و زینال و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەن. بەڵێنمان بە شەهیدان داوە و سەرلەنوێ دوپاتی دەکەینەوە کە ئێمە خەون و ئاواتەکانی شەهیدان و گەلەکەمان دێنینەدی، تێکۆشانمان بە ئازادی هەمیشەیی تاجدار دەکەین.

بەپێی راگەیەندراوەکە ناسنامەی هەردوو شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: جانفەدا

ناو و پاشناو: جوان رەشید

ناوی دایک: حەسرەت

ناوی باوک: محەمەد عەلی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین، ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

 

ناسناو: زینال راجۆ

ناو و پاشناو: حەمودێ عوسمان

ناوی دایک: خالیدە

ناوی باوک: لوقمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین، ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

هـ . ب