هێزەکانی رزگاری عەفرین: لە مارع و عەزاز ١٠ داگیرکەر سزا دران
هێزەکانی رزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە مارع و عەزاز، دوو هێرشیان کردووەتە سەر چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و لانیکەم ١٠ داگیرکەر سزا دراون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە مارع و عەزاز، دوو هێرشیان کردووەتە سەر چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و لانیکەم ١٠ داگیرکەر سزا دراون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم دواییە لە دژی چەتەکان زانیاری بڵاو کردوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانیان لە ١٩و ٢٠ی تەمموزدا ٢ چالاکی دەستبەسەرداگرتنیان لە مارێ و عەزاز ئەنجامداوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو: "لە ١٩ی تەمموز هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە لە هێڵی مارع-ـەوە چوونە ناو سەنگەرەکانی دوژمن و گورزێکی قورسیان لە چەتە داگیرکەرەکان وەشاند، پێگە و سەنگەرەکانی دوژمنیان بەتەواوەتی رووخاند و داگیرکەرانیش سزادران. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا ٤ داگیرکەر کە یەکێکین فەرماندەبووەکوژران و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون. هاوکات ئۆتۆمبێلێکی دۆشکا هەڵگر تێکشکێنرا.
هێزەکانی رزگاری عەفرین سەبارەت بە چالاکییەکەی ٢٠ی تەمموزدا بەمشێوەیە زانیاری داوە: "لە ٢٠ی تەمموز هێزەکانمان لە هێڵی عەزاز بە سەر چەتە داگیرکەرەکانیاندا و لە ئەنجامدا، پێگە و سەنگەرەکانی دوژمن تێکدران و هێزەکانمان چوونە سەر لاشەی داگیرکەران. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٦ داگیرکەر سزا دران و ٣ چەتەش بریندار بوون. لە هەمان کاتدا ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنران. لەم چالاکییەدا ٣ چەکی جۆری AK-47 و ٢ ڕەخت و ١١ مەخزەنی AK-47 و تەلەفۆنێک و ئامێرێکی بێ تێل HYT لە گەڵ چەندین کەرەستەیەکی دیکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا."
لە درێژەی راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە کە دوای چالاکییەکانیان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گەلی مەدنی ناوچەکە بە بێ جیاوازی و بە تانک و تۆپ گوندەکانی شەهبایان کردە ئامانج، لەئەنجامدا هاووڵاتیەک بریندار بووە و زیانی ماڵی گەیشتووە بە گەلەکەمان.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی هێزەکانی رزگاری عەفریندا هاتووە، "چالاکییەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن درێژەی دەبێت."