هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەسەر هێڵی شەهیدان بۆ رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان تاوەکو کۆتایی تێدەکۆشن.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا شەڕ و تێکۆشان بۆ خاکەکەمان و ئازادی گەلەکەمان لەدژی داگیرکەری تورک بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا هاوڕێمان بۆتان بریم رۆژی ٢٤ی ئاب کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو شەهید بوو.

هەڤاڵ گۆتان لە شاری عەفرین لەدایک بووە و لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بووە. وەک هەر هاوڵاتیەکی عەفرین و کوردستان، هەڤاڵ بۆتان ئامانجی رزگاری عەفرین بوو و وابەستەبوو بە دۆخی ئازادی وڵاتەکەی. لە تەمەنێکی کەمدا رووبەرووی کۆچبەری بووەوە، بێ خاک مایەوە بەڵام شکۆی خۆی بەرانبەر دوژمن پاراست. هێزەکەی لە هزر و رامانی ئازادی رێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی گەلەکەی پڕ کرد. مرۆڤێکی خاکی بوو و لە تەمەنی بچوکی خۆیدا رەنجێکی خۆری کێشا. بەرپرسیاری خۆی بۆ مرۆڤایەتی بێدوودڵی ئەنجامدا.

لەسەر بەڵێنمان بەردەوامین و خەیاڵی نیوەچڵی هەڤاڵمان جێبەجێ دەکەین. بەڵێنمان بۆ شەهیدان و گەلەکەمان بە چالاکیەکانمان لەدژی داگیرکەران بەردەوام دەبێت و خاکە داگیرکراوەکان رزگار دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید بۆتان و گەلەکەمان دەکەین.

ناسنامەی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: بۆتان بریم

ناو و پاشناو: هەمزە ئیبراهیم بریم

ناوی دایک: فیدان

ناوی باوک: ئیبراهیم

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

مێژووی شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢"

ف.ق