هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٢ سیخوڕی میت و سەربازێک و چەتەیەکی دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، لە ناوچەى شێراوای عەفرین ٢ ئەندامی میت و سەربازێک و چەتەیەکی دەوڵەتی تورک کوژران.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، لە ناوچەى شێراوای عەفرین ٢ ئەندامی میت و سەربازێک و چەتەیەکی دەوڵەتی تورک کوژران.
هێزەکانی رزگاریی عەفرین لەبارەی ٢ چالاکیی هێزەکانیان لە ١٠ی ئایاردا لە عەفرین لە دژی داگیرکەران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە:
"رۆژی ١٠ی ئایار لە هەرێمی شیراوا لە دژی داگیرکەران ٢ چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیی یەکەم لە نزیک گوندی جلبر لە دژی بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی داگیرکەر کوژرا.
چالاکیی دووەم دوای نیوەڕی ئەو رۆژە و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا لە نزیک گوندی بەراد ئەنجامدرا. کاتێک سەربازان، چەتەکان و ئەندامانی میت کۆبوونەوە، هێزەکانمان چالاکیی سابوتاژیان لە دژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک و ٢ ئەندامی میت کوژران و ٢ ئەندامی تری میت بریندار بوون".
ژ.ت