هێزەکانی سەر بە رژێمی سوریا هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

هێزی دفاع مەدەنی سەر بە رژێمی سوریا لە قامشلۆ شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

لە شاری قامشلۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی دفاع مەدەنی هێرشی کردە سەر خالێکی کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وڵامیان دایەوە و شەڕ روویدا.

بەپێی زانیاریەکان، ژمارەیەک ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوون.

ف.ق