هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەندامێکیان بەناوی حوسێن ئەلحوسێن کە ٢٠١٨ لە دەیرەزۆر بەهۆی هێرشی بۆمبی چەتەکانی داعشەوە بریندار بوو، شەهید بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر ماڵپەڕی خۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد.

ڕاگەیاندراوەکە دەڵێت:

"ئەندامی هێزەکانمان، حوسێن ئەلحوسێن ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو. حوسێن ئەلحوسێن ساڵی ٢٠١٨، لەکاتی هەڵمەتی ڕزگارکردنی هەرێمی دەیرەزۆر لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش پێیدا تەقییەوە.

ناو و پاشناو: حوسێن ئەلحوسێن

ناوی باوک: مەحمود

ناوی دایک: فضە

شوێن و کاتی پەیوەندیکردن: دەیرەزۆر، 12/11/2017.

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر، 28/9/2023.

شەهید حوسێن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەی و پاراستنی لە قێزەونی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، فیداکارییەکی مەزنی پێشخست. ئەرکەکانی بە ڕێکوپێکی ئەنجامدا، خۆشەویستی و وەفایەکی مەزنی بۆ گەلەکەی هەبوو. لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی دوودڵی پیشان نەدەدا و هەنگاوی بۆ دواوە نەدەهاویشت. بە قارەمانێتی و پێداگرییەکی مەزنەوە، دژی شانە تیرۆریستییەکان شەڕی کرد و گەیشتە پلەی شەهیدبوون".