هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماری ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکانی ساڵی ٢٠٢١ی هێزەکانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هێزەکانیان ٨٢ شانەی تیرۆریستیان بێکاریگەر کردووە."

بەڕێوەبەری گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بارەگاکەی لە شاری قامشلۆ ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ئاشکرا کرد.

ئامارەکە بەم شێوەیەیە:-

"ساڵی نوێ لە هەموو هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەین و بەڵێن دەدەین بە بەردەوامی بۆ ئاسایش و ئارامی لە هەرێمەکەمان کار بکەین و لە بەرانبەر هەموو پیلان و فیتنەکان ببیتە قەڵغان. هەروەها خەباتمان بە گەلەکەمان رادەگەیەنین بۆ ئەوەی پێکەوە پیلان و فشارەکان پووچەڵ بکەینەوە.

گەلەکەمان لە هەرێمە داگیرکراوەکان رووبەرووی زوڵم، زۆردەستی، کۆچبەری، دەستگیرکردن، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و تاڵانکردن دەبێتەوە.

هەرێمەکانمان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەی جیاواز رووبەرووی هێرش دژوار بووەنەتەوە. چ لە رێگەی گەمارۆی ئابوری و چ بە هەوڵدان بۆ بڵاوکردەوەی مادەی هوشبەرلە نێو گەلەکەماندا.

هێزەکانمان کاتێک ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی گەلەکەیان لەم ساڵدا ئەنجامدا، ٨٧ ئەندامی قاڕەمانمان شەهید بوون و گیانیان بەخت کرد.

ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ پێشکەوتنی ئەندامانمان و بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگاکەمان کار دەکەین. ژمارەی خولی پەروەردەیی و ڕاهێنانی هێزەکانمان گەیشتە ٨٣ خولی ڕاهێنان.

٣ هەزار و ٤٥٥ کەس کە ٦١٢ کەسیان ئەندامی ژن بوون، بەشداریان لە خولەکانی ڕاهێناندا کردووە.

فاکولتەی هێزەکانی ئاسایشی زانستی پۆلیس کرایەوە و فاکولتەکە بۆ ڕاهێنانی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیە.

لە دەزگاکەدا کۆمیتەیەکی چاودێریکردنی ناوخۆیی دروستکرا کە ئەو کۆمیتەیەکە بەپێی رەگەزەکانی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی کاری دەزگاکە هەڵدەستێت و لە ناوەندی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و لە هەموو ناوەندەکانی هەرێمەکە کرایەوە.

لەسەر بناغەی پێویستیەکانی ئاسایش، ناوەندێکی بۆ پاراستن لەسەر رێگەی حەسەکە و رەقە دروستکرا.

هەروەها نوسینگەیەکی تایبەت بۆ کاروباری زیندانیان دروستکرا، بە ئامانجی خوڵقاندنی رەگەزەکان بۆ بەرەوپێشەوەبردنی هاوکاری لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتیان لە هەرێمەکانی جیاوازی بەڕێوەبەری خۆسەر و پاراستنی مافی کەسێتی کە لەلایەن هیزەکانمانەوە دەستگیرکراون و پێویستیان بە ئاگاداری خانەوادەکانیان و هۆکاری دەستگیرکردنیان هەیە.

هەروەها لە هەرێمەکە ناوەندێکی فەرماندەیی گشتی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و نوسینگەی کار و باری زیندانیان و لە شارەکانی وەک حەسەکە، قامشلۆ، کۆبانێ و منبج زۆر ناوەند کرانەوە.

هێزەکانمان زۆر ئۆپەڕاسیۆنیان ئەنجامدا، وەک هەڵمەتێک لە کەمپی هۆڵ بۆ تێکشکاندنی تیرۆر و کردەوەی تاوانباری لە ناوخۆی کەمپەکە، هەروەها هەڵمەتی ' ژیان بەرپرسیاریە' بۆ رێگریگرتن لە بازرگانی مادەی هوشبەر و بڵاوکردنەوەی لەنێو گەلدا، بۆ پاراستنی ژیانی منداڵانمان و کاریگەری نەرێنی لەسەر پێشکەوتنی کۆمەڵگا و هەڵوەشاندنی بیناسازی ئەخلاقی. هێزەکانمان لە هەموو هەرێمەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی فراوان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوکردن و چەکی بێمۆڵەت و بەپێی ئاسای فرۆشیار و قاچاخچێتی حساب دەپرسن و هەموو ئەو کەسانەی کە پارەی ساختە بلاودەکەنەوە، لەبەرئەوەی ئەنجامی نەرێنی لەسەر ئاسایشی ئابۆری هەرێمەکە و گواستنەوەی بۆ دەزگاکانی دادوەری کە سزای خۆیان بە پێی یاسا و ڕێساکان وەربگرن.

ئاماری خەباتی هێزەکانمان لە ماوەی ئەمساڵدا

لەبارەی ئەو ئامارانەی کە دەزگاکانی ئەمنی بە ئێمەیان راگەیاندووە:

٨٢ شانەی تیرۆریستی تێکشکێنراون.

ژمارەی گشتی زیندانیان لە دەزگای ئاسایشی گشتی گەیشتە ٣٧٢ کەس.

هەروەها ژمارەیەکی زۆر مین بێکاریگەرکران، ژمارەیان گەیشتە ١٠١ مین.

ژمارەیەی تەقینەوەکان گەیشتە ٢٠٢ تەقینەوە.

٩٥ ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراون.

هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراوەیی بەپێی ئامارەکانی خوارەوە کاریان کردووە.

هەزار و ٦١٨ دۆسیەی مادەی هوشبەر، لەنێوانیاندا ٤١٧ دۆسیەی بانگەشە، ٩١٩ دۆسیەی بەکارهێنان و ٢٨٢ دۆسیەی بازرگانی کراونەتەوە. ئەم مادانە دەستیان بەسەرداگیراوە:

هەزار و ٢٣٢ کیلۆگرام حەشیش

هەزار و ٦٥٣ کیلۆگرام حەشیش

٤ هەزار و ١١٤ نەمامی حەشیش

٢٧٧ جگەرەی حەشیش

ژمارە حەبی بێهۆشکەر: ملیۆنێک و ١٤٩ هەزار و ٨٤٥

کریستال: ١٦ هەزار و ٩١٣ گرام

ئێرۆئین: ٢٠ هەزار و ١٤٥ گرام

ژمارەی دەرزی ئێرۆئین: ١٢٣

قاچاخچی چەک: ٦١ دۆسیە، ١٦٨ چەک و ٣٥٨ چەکی جۆر بە جۆر

بۆمبی دەستی: ٥٤

گولە: هەزار و ٣٢٤

٦٠ دۆسیەی قاچاخچێتی بە شوێنەوار کە ژمارەیان دەگاتە ٢٥٣ کەلوپەل

تاوانی کوشتنی ئەنقەست و کوشتنی هەڵە ١٣١ ڕووداو

١٠٩ هەوڵدانی خۆکوشتن

رووداوی خۆکوشتن: ٢٩

بەڵگەی ساختە: ٥٢١

دۆسیەی دراوی ساختە: ٢٥٣، دەستبەسەرداگرتنی ٥٣١ هەزار و ٢٧٠ دۆلاری ئەمریکای و ملیۆنێک و ٤٤٢ لیرەی سوری ساختە.

ژمارەی دۆسیەی دزی: هەزار و ٣١٨

ژمارەی رووداوی دزی: ٧٦

ژمارەی تاوانی نائەخلاقی: ٢٧

تاوانی ڕفاندن: ٢٣

دۆسیەی ساختەکاری: ٩٨

تاوانی دەستدرێژی: ١١

هەموو دۆسیەکان و دەستگیرکراوەکان بۆ داواکاری گشتی ڕەوانەکراون.

ژمارەی دەستگیرکراوەکان: ٣٣ هەزار و ٤٩٠ کەس

ژمارەی ئازادکراوەکان: ٢٨ هەزار و ٦٤٢

هێزەکانی فریاکەوتن، ١٠ هەزار و ٢٠٥ سکاڵایان لە هەموو دانیشوان وەرگرتووە.

چالاکی فریاکەوتن و ئامبۆلانس بەم شێوەیەیە:

٥ هەزار و ٨٧ رووداو لە هەموو کلینیکەکان وەرگیراون

٢ هەزار و ٢٤٦ حاڵەتی سارد

٢ هەزار و ٨٤١ حاڵەتی نائاسایی

هەزار و ٨٧٦ حاڵەت چارەسەرکراون

لەبارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ:

بەپێی لێکۆلینەوە و هەڵسەنگاندنی پێویستە، ژمارەی ئەندامانی پۆلیسی هاتوچۆ لەسەدا ٢٣ کەمکرایەوە.

سیستمی تابلۆی کاتی ئۆتۆمبێڵەکان چالاککرا.

کارکردن لەسەر مۆڵەتی نوسینگەی شوفێری دەستیپێکرد.

بە بەردەوامی بۆ بەرەوپێشەوەبردنی سیستمەکەمان لەم لایەنانەدا کارمان کرد:

ئامادەکردنی سێیەمین کۆنفرانسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کۆمیتەکان کە هەموو هەرێمەکان بەشدار بن و لەسەر لێکۆلینەوەی میکانیزمی کاری دەزگاکان گفتوگۆکرا.

پێکهێنان و هەڵسەنگاندنی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەپێی لێکۆلینەوە، کۆنفڕانس و گۆڕانکاریەکان.

ئامادەکردنی ڕێوشوێن بۆ یەکەمین خولی فاکولتەی پۆلیسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

بۆ ئەفسەرانیش ئەکادیمیەکی تایبەت ئامادە دەکرێت.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی – ژنان:

لە ئەکادیمی شەهید هێرا ٢١٦ هەڤاڵی ژن لە ٦ خولدا پەروەردەیان بینی.

٢ هەزار و ٦١٣ سکاڵا لە ناوەندەکانی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ – ژنان تۆمارکران کە بەم شێوەیەن:

٥ دۆسیەی بەکارهێنانی مادەی هوشبەر

٨ دۆسیەی ساختەکاری کەسایەتی

٦ دۆسیەی ساختەکاری

١٣  دۆسیەی کوشتن کە ژنان تاوانبارن، ٧٧ دۆسیەی کوشتن کە ژنان بوونەتە قوربانی.

ژمارەی دۆسیەی خۆکوشتن گەیشتە ٢٥ رووداو و ٥١ هەوڵدانی خۆکوشتن.

ئێمە بە ناوی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا جەژنی نۆئێل لە هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین و هیوادارین ئەمساڵ ببێتە ساڵی ئارامی و ئاشتی بۆ گەلەکەمان."

ف.ق