هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە سەربازگەکانی دوژمنیان دا؛ ١٢ سەرباز کوژران
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین رایانگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و لە ئەنجامدا ١٢ سەرباز کوژراون و دەستیشیان بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی دا گرتووە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین رایانگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و لە ئەنجامدا ١٢ سەرباز کوژراون و دەستیشیان بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی دا گرتووە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دەربارەی دوایین چالاکییەکانیان ڕایگەیاند، گورزی قورسیان لە ٤ سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر داوە.
لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی رزگاریی عەفرن دا هاتووە:
"چالاکیی وەڵامدانەوەمان لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە. لە ناوچەکانی باب و شێراوا چالاکی تایبەتمان بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدەکانمان ئەنجامدا، کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ١٩ی تشرینی دووەمدا شەهید ببوون.
ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەم، لە گوندی تویس-ی ناوچەی باب لە دژی سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەری چالاکییەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی داگیرکەر برینداربوون.
ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی شێراوا هێرشێک لە دژی ٤ سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدرا. ماوەیەکە ئەو چوار سەربازگەیە لەلایەن هێزەکانمانەوە چاودێری دەکرێن. کاتژمێر ٠٠:٠٠٠ی شەو لە چوار قۆڵەوە هێرش کرایە سەر ئەو بنکانە. دوای پێکدادانەکان کۆنترۆڵی هەر ٤ سەربازگەکە کەوتە دەست هێزەکانمان و لە پێکدادانە سەرەتاییەکاندا ٩ داگیرکەر کوژران.
ئەو کەلوپەل و چەکەکانەی تێکشکێنران و دەستیان بەسەردا گیرا
٢ کەپر، ٢ چادر، ٤ سەنگەر، دۆشکایەکی ١٢.٥ ملیم، چەکێکی ئێم ١٦ بە گەرمیەکەیەوە، ٧ ماتۆڕسکیل، ٢ موەلیدە، تەلەڤزیۆن و یو پی ئێس و ئامێرەکانی ئینتەرنێت تێکشکێنران. هەروەها ٥ چەکی ئەی کەی-٤٧ ، چەکێکی بی کەی سی، ١ بی-٧ ، چەکێکی قەناس ، دەمانچەیەک، ٤ ئامێر، ٤ ڕەخت، ٥ تەلەفۆن و چەندین ڕۆکێتی ئەی کەی -٤٧ و بی کەی سی و چەندین ڕۆکێتی بی-٧ دەستیان بەسەردا گیرا. ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش، کە بۆ پشتیوانیکردن لە هێزە داگیرکەرەکان هاتبوو، ئەویش کرایە ئامانج و لێی درا.
پاشان کاتێک دوژمن هەوڵی دا تەرمەکانی بگوێزێتەوە، جارێکی دیکە هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و لەوێش ٣ داگیرکەری تریش کوژران. بە ١٢ داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بەڵام ژمارەی بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
لە چالاکییەکانی ئەو دوو ڕۆژەدا بە گشتی ١٢ داگیرکەر کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. چالاکیی وەڵامدانەوە و تۆڵەسەندنەوەمان لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوام دەبێت".
ژ.ت