جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌كراد ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی خۆی ئاشكرا كرد
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌كراد ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانێكی خۆی ئاشكرا كرد، كه له شارۆچكه‌ی ئه‌ریمای باب شه‌هید بووه.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌كراد ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانێكی خۆی ئاشكرا كرد، كه له شارۆچكه‌ی ئه‌ریمای باب شه‌هید بووه.
په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌كراد راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانێكی خۆی ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "هاوڕێمان ئه‌حمه‌د مسته‌فا داود كه ئه‌ندامێكی لیوای شۆڕشگێڕای ئیدلبی سه‌ر به جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌كرادبوو له شارۆچكه‌ی ئه‌ریما شه‌هیدبوو. كاتێك شه‌ڕڤانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بۆ پاراستنی خاك و وڵاته‌كه‌ی بوو، له ٦ی ته‌مموزدا شه‌هیدبوو.
ناوی له بزوتنه‌وه‌دا: ئه‌بو فه‌واز
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د داود
ناوی باوك: مسته‌فا
ناوی دایك: وه‌تیف
شوێن و ساڵی له‌دایكبوون: ئیدلب، ١٩٩٩
شوێنی و رێكه‌وتی به‌شداربوون: ئه‌ریما، ٢٠١٩
شوێنی و كاتی شه‌هیدبوون: ئه‌ریما، ٠٦.٠٧.٢٠٢٢
ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌كراد و لیوای شۆڕشگێڕانی ئیدلب سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ین و به‌ژنی خۆمان به‌رامبه‌ر به فیداكاری شه‌هیدانمان كه گیانی خۆیان له پێناو پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌یان به‌خت كرد داده‌نه‌وێنین.
ئێمه تا ئاسایش و ئاشتی له ته‌واوی ناوچه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌سته‌به‌ر بێت له سه‌ر رێچكه‌ی شه‌هیدان ده‌بین".
هـ . ب