جیهان بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بێدەنگە

ڕۆژی یەکشەممە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بۆردومانی کەرتەکانی خزمەتگوزاری کرد و بە ملیۆنان کەسی لەو خزمەتگوزاریانە بێبەش کرد. لەبەر ئەو هێرشە قڕکەرانە کانتۆنی کۆبانێ و جزیرە تاریک بوون. جیهان لە ڕێگریکردنی ئەم هێرشانە بێدەنگە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای شکستەکەی لە هەرێمەکانی پارستنی مێدیا،  لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی یەکشەممە، هێرشی کردە سەر باکور و ڕۆژئاوای سوریا. ڕۆژی یەکشەممە بۆردومانی وێستگەی کارەبا و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی کرد و ملیۆنان کەس بێ خزمەتگوزاری بوون. هەروەها دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیکرد لە عەین عیسا.

لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا عەین عیسا و  نزیکەی ٣٠٠ گوندی دەوروبەری کۆبانێ بێ کارەبابوون. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی سەر کۆگایەکی گەنمیشی کردوە لە کۆبانێ.

هەروەها لە عامودێ دەوڵەتی داگیرکەر بۆردومانی وێستگەی کارەبای کرد کە دەکەوێتە گوندی کۆسە.

هاوکات دەوڵەتی تورک بۆردومانی وێستگەیی کارەبای جزیرە و ترپەسپی کرد. هەروەها بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی کرد، ڕاگەیاندرا کە لەم هێرشەدا ٥ سەربازی سوریا گیانیان لەدەست داوە.

هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنوسان

لە کاتی ڕوماڵکردنی ڕوداوەکانی هێرشی سەر کۆگای دانەوێڵە، کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرابوو، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە دەوربەری کاتژمێر ١٦:٣٠ دا هێرشی سەر رۆژنامەوانان کرا و لە ئەنجامدا ڕۆژنامەوانێک بریندار بوو.

لە کانتۆنی جزیرە کارەبا بە تەواوی بڕا

نوسینگەی ڕاگەیاندن و وزەی کانتۆنی جزیرە لە سەر ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردەوە، لەبەر بۆردومانەکانی سەر وێستگەیی کارەبا و غاز، بەرهەمهێنانی کارەبا لە زۆربەی وێستگەکاندا وەستاوە.

وێستگەکانی نەوت و غاز چەندین جار بۆردومان کران

فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک داگیر کەرنزیکەی ١٠جار وێستگەکانی پەترۆڵ و غازی لە هەرێمی کۆچەراتی دێریک بۆردومان کردوە.

جیهان بەرامبەر بەم هیرشانە بێدەنگە

لە بەرامبەر ئەم تاوانە جەنگیانەی دەوڵەتی تورک لە ڕژۆئاوا، ڕیکخراوە نێونەتەوەییەکان بێدەنگن و تاوەکو ئێستا هیچ ناڕەزایەتییەکییان دەرنەبڕیوە.

قەسەدە: ئەم هێرشانە بەبێ وەڵام نابێت

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریایی دیموکرات (قەسەدە) ناڕازیبوونی خۆی بەرامبەر بەم هێرشانە دەربڕی و ڕایگەیاند "ئەم هێرشانە بەبێ وەڵام نابن".

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە چوارچێوەی بانگەشە درۆینەکانی خۆیدا، دوبارە بانگەشەی ئەوەیکردوە لە هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوا هەندێک شەڕڤان شەهید بوون. بۆیە دەڵیین ئەمە یەكێکی ترە لە درۆکانیان. ئەم بانگەشانە ئامرازێکی جێگیری داگیرکەرانە و هەوڵدەدات لەڕێگەی ئەم ئامرازەوە تاوانەکانی خۆی بەرامبەر بە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و ژێرخان وناوچەکانی نیشتەجێبوون بشارێتەوە. بەڵگە ڤیدۆیەکان ئەوە دەرەخەن کە ئەمانە تاوانان و لە تەواوی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕونترە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردومانی ژێرخانی ئابوری، وێستگەی کارەبا، بنکەی ئاگورکوژێنەوە، ماڵی سڤیل و باخ و ڕێگەوبانەکانی هاوڵاتیانی دەکات، ئەمەش ئەوە دەرەخات کە ئەمانە تاوانی جەنگین.

دڵنیان لەوەی کە وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانە مافێکی ڕەوایە. هەموو کاتێک، باشتر گەلی خۆمان و ناوچەکانمان دەپارێزین. شەڕڤانانمان بەرامبەر بەم هێرشانە بێ وەڵام نابن، بەڵێنمان بە بەرخۆدان لە پێناو گەلی خۆمان نوێدەکەینەوە".