کامپی عەین عیسا بۆردومان کرا و منداڵێک بە قورسی بریندار بوو

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کامپی عەین عیسای بۆردومانکرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا منداڵێک بە قورسی بریندار بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپ کامپی عەین عیسای بۆردومانکرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا منداڵێک بە ناوی حاتەم حەمزە محەمەد حاتەم تەمەن ١٣ ساڵ بە قورسی بریندار بوو و قاچێکی پڕی.

ئاماژە بەوەشدەکرێت، قاچەکەی تری محەمەد حاتەم زۆر بە قورسی بریندار بووە. محەمەد حاتەم بۆ چارەسەری رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

ژ.ت