کۆبانێ ڕاستی ژنی کوردی نیشان دا

شەهید مەدیا مەیسا: شەڕی کۆبانێ جارێکی دیکە ڕاستی ژنی کوردی ئاشکرا کرد.

نەورۆز مستەفا (مەدیا مەیسا) خەڵکی کۆبانێ، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژەی بەرخۆدانی کۆبانێ و یەکێک لەو کەسانەیە ڕزگاری کۆبانێ بینیوە. لە ڕۆژی ئازادکردنی کۆبانێدا هەستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی:"ئەمڕۆ کۆبانێمان ئازاد کرد. زۆر دڵخۆشین و سەربەرزین. ئازاری زۆرمان بینی، بەڵام ئەمڕۆ بە جۆش ومۆڕاڵێکی زۆرەوە ئازادی کۆبانێ پیرۆز دەکەین. بژی بەرخۆدانی یەپەگە - یەپەژە. سڵاو و سپاسی بۆ هەر کەسێ دەنێرین."

مەدیا مەیسا لە ١١ی ئایاری ٢٠١٥ شەهید بوو. لە وەسفی ئەو ڕۆژانەی دوای بەرخۆدان، ئەم هەڵسەنگاندنانەی کرد:" لەسەر گوندی زۆرمخار هێرشێکی دڕندانە کرا. ژمارەی دوژمن ژمارەیەکی بێ حیساب بوو. ئێمە ویستمان هێرشەکە پووچەو بکەین. بێگومان هێرشێکی فراوان بوو. بە تانک و تۆپ هێرشیان کرد. بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هەڤاڵانمان. هێرشەکە سێ ڕۆژان بەردەوام بوو. بە تێپەڕبوونی کات هەر ڕۆژە کەمێک زیاتر توندی هێرشەکەمان کەم دەکردەوە و لە ئەنجامدا هێرشەکەمان پووچ کردەوە. لەلایەک داعش دەیویست بگاتە گوندەکانی تر، لەلایەکی ترەوە سوپای تورک بە چەکی قورس هێرشی دەکرد. لەکاتێکدا داعش لە هەموو لایەکەوە هێرشی دەکرد، هاوکات دەوڵەتی تورکیش لەو ناوچانەو لێی بوو هێرشی دەکرد. شەڕێکی زۆر قورس ڕوویدا. دوژمن مەجالی نەدەدا پشوو وەربگرین. واتە دەیویست بێ پشوو، بێ هێز، بێ باوەڕی و بێ مۆراڵی دروست بکات. موسڵ لە ڕۆژێکدا گیرا، بەڵام بەرخۆدانی کۆبانێ دوو ساڵە بەردەوامە.

بەرخۆدانی یەپەژە لە کۆبانێ و گوندەکانی ورەی گەورەی بەخشی. ئەوە هەستێکی جیاواز بوو. لەو هێرشە توند و هەرێمە جەنگیانەدا، مرۆڤ دەبینێت گەنجێک سەنگەرەکەی، تا دوا دڵۆپی خوێن و دوا گولە بەجێ ناهێڵێت ولەگەڵ تانک و چەکی قورس شەڕ دەکات. شۆڕشی ژنان شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەمە لە کۆبانێ سەلمێندرا. شەڕی کۆبانێ جارێکی دیکە ڕاستی ژنی کوردی بۆ جیهان ئاشکرا کرد. ژنی کورد بەرخۆدان و جەنگاوەری ژنی نیشاندا. ژنان بوونە خۆفی چەتەکانی داعش، ترسیان لەوە بوو بەدەستی ژنان بکوژرێن، لە بەرامبەری ژنانی شەڕکەر تووشی شۆک دەبوون.

*لە دیکۆمێنتاریی بەرخۆدانی سەدە وەرگیراوە.