بە دیمەن

کۆبانێ: تابووری شەهید دلۆڤان دامەزرێنرا

دانیشتوانی شاری شێرانی کۆبانێ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، تابووری شەهید دلۆڤانیان دامەزراند و ڕایانگەیاند بە تێکۆشان هێرشە داگیرکارییەکان تێکدەشکێنن.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژ‌هەڵاتی سووریا بەردەوامە، وەک خۆپاراستنی جەهەری خەڵکی شاری شێرانی کۆبانێ لە دژی هێرشەکان سەفەربەربوون و بە ڕاگەیاندراوێک دامەزراندنی تابووری شەهید دلۆڤانیان ڕاگەیاند.

لە سەفەربوونەکەدا لەسەر ناوی خەڵکی شاری شێران، ئەحمەد محۆ سەڵاح لێدوانی دا بە ڕاگەیاندنەکان و دامەزراندی تابووری شەهید دلۆڤانی ڕاگەیاند.

لە لێدوانەکەییدا سەڵاح دەسنیشانیکرد بە دامەزراندنی ئەم تابوورە هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین.

لە بەردەمییدا سەڵاح ئاماژەی بەوەدا وەک چۆ داعشیان تێکشکاندووە هەر بەو شێوەیە لوتی هەموو چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەشكێنن و وتی: "گەلی کورد ئیدی گەلێکی هۆشیار و بەهێزە، ئێمە لێرەین و هێرەشەکان تێکدەشكێنین."