کۆبانێ وەک موسڵ نەبوو، هەتا کۆتایی بەرخۆدانی کرد

ڕۆژنامەنووس خەزنێ نەبی کە بەدواداچوونی بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ دەکرد وتی:" دوو ڕێگا زیاتر نەبوو؛ یان کۆبانێ وەکوو موسڵ تەسلیم بوایا، یان تا کۆتایی شەڕی کردبا. بێ گومان کوردان تا کۆتایی شەڕیان کرد و بەرخۆدانیان کرد."

خەزنێ نەبی، کە وەک پەیامنێرێکی شەڕ بەشداری لە بەرخۆدانی کۆبانێدا کرد، ڕایگەیاند وەک چۆن شەڕڤانان سەنگەرەکانیان دەپارێزن پەیامنێرانی شەڕیش بەرپرسیارن کە دەنگی ڕاستییەکان بەڕوونی ببیسرێن و وتی:"هەموو گەلی کۆبانێ ئەوەی لە توانایاندا بوو کردیان بۆ ئەوەی کۆبانێ هی خۆیان بێت. چونکە لە کۆبانێ کوردستانێک، نەتەوەیەک، دۆسیەیەک هەبوو. من ئەوەندەی پشکم لە بەرخۆدانەدا هەیە، قەرزاری بەرخۆدانم."

ڕۆژنامەنووس خەزنێ نەبی، ماوەی ٤ مانگ لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ کردووە. سەبارەت بە بەرخۆدان و ڕووداوەکان باسی بۆ ئاژانسی فورات کردووە.

خەزنێ نەبی ئاماژەی بەوەدا، سەرکەوتنی کۆبانێ هەم بۆ کورد و هەم بۆ چەتەکانی داعش گرنگە و دەڵێت:"ئەگەر چەتەکانی داعش لە کۆبانێ سەردەکەوتن، هێڵە سنوورییەکان - لە سنووری حەلەبەوە تا سنوورەکانی بەغدا - لەناو دەچوون ودەکەوتنە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک. هەرێمە کوردیەکان واتە جزیرە، عەفرین و کۆبانێ جیا دەبوونەوە و شکستێکی گەورە دروست دەبوو. نەتەنیا شەڕێکی جوگرافی نەبوو، بەڵکو سەدان کارەساتی لێدەکەوتەوە، بۆیە بەرخۆدانێکی گەورە لە کۆبانێ نیشاندرا، دوو بژاردە هەبوو، یان کۆبانێ وەک موسڵ کۆتایی پێدەهات یان تا کۆتایی شەڕ دەکات، بێگومان کورد بڕیاری شەڕ و بەرخۆدانی هەتا کۆتایی هەڵبژارد."

لە سێ بەرەوە دۆشکایەک هەبوو

خەزنێ، دەڵێت:"وەک ژنێکی گەنجی کورد گرێدراوی ئامانجێک بووم، تەنیا شارێک نەبوو، بیرۆکە بوو کە دۆزی کورد یان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت یان سەرکەوتن" ئەمە تەنها دروشمێک نییە." من شایەتی ئەو ساتانە بووم. شەڕڤان و فەرماندەکانیان بە فیداکاری و بەرخۆدانەوە بەرگریان لە کۆبانێ کرد. ژنانی کورد چەکیان هەڵگرت و بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشاندا. بە سوپا بوونی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو، بەڵام لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ یەکەمجار بوو. کاتێک چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ هێرشیان کرد، من شایەتی ئەو دیمەنانە بووم. وەک ڕەوە چەقەڵ هێرشیان کرد. بوس بینینی ئەو دیمەنانە زۆر ترسناک بوو.کەس وەک گەلی کورد نەیدەتوانی ڕووبەڕوویان ببێتەوە. له کۆبانێ له سێ بەرەوە تەنها یەک دۆشکا هەبوو دواتر ئەویش خراپ بوو.

کەس ئەو شکستە نایبینێت

تابلۆی شکست نەمابوو. هەرکەس کە لە بەرخۆدانی کۆبانێدا بەشدار بوو؛ چ گەل، چ شەڕڤان، فەرماندە یان ڕۆژنامەنووس، دەبوو سەربکەون یان بمرن، هیچ بژاردەیەکیان نەبوو. ئێمە ئێستا لەسەر ئەو ڕۆژانە شرۆڤە دەکەین، بەڵام لەو کاتەدا هەستێکی زۆر تێکەڵاو هەبوو. لەو کاتەدا شرۆڤەکردن قورس بوو، تەنها شتێک کە لە مێشکماندا بوو ئەمە بوو؛ ئێمە کۆبانێ بەجێناهێڵین و لەکۆبانێ ناڕۆین.

جارێکی تر دەگەڕێینەوە، وایە؟

کاتێک شەڕ گەیشتە شار و ماڵەکان و بڕیار درا گەل ماڵ و کۆڵانەکانیان بەجێبهێڵن و لە باشوور، ڕۆژهەڵات و باکوورەوە لە کۆبانێ بڕۆن، دیمەنێکی خەمناک بوو. لێشاوی ناو کۆبانێ لە سێ لاوە دڵی ئێمەی ئازار دا. گەل شایەتی دیمەنەکانی شنگاڵ بوون،کەچۆن هەموو شتێکیان بەجێهێشت و ڕۆشتن. ئەمە هێرشێکی دڕندانە بوو، گەل پێویستی بە پاراستن بوو. ئەو بنەماڵانەی بێ پێڵاو ماڵ و حاڵیان بە جێهێشت، ئەو دایکانەی کۆرپەکانیان لە باوەش گرتبوو، ئەو بەساڵاچووانەی تەمەنیان لە کۆبانێ بەسەر بردبوو، کاتێک کامێراکانیان لە دەستماندا بینی، پرسیاری 'ئێمە دەگەڕێینەوە، وایە؟'  ئەمە دڵی ئێمەی ئازاردا. ئەوان دەڕۆیشتن، بەڵام بە هیوای گەڕانەوە.

یەک بە یەک ڕزگار دەکرا

خەزنێ هەندێک لەو ساتانەی ژیانی دیاری کردووە بەم شێوەیە ڕیز کردووە: "شەڕی شارەکە و هاتنی گرووپی حەلەب بۆ کۆبانێ لەو ساتانەن کە لەبیر ناکرێن". ئەوان بە مۆڕاڵ و جۆشەوە ڕەنگێکی تریان بە شەڕەکە بەخشی. ئیتر شەڕەکە شەڕێکی ڕووبەڕوو بوونەوەی شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە و چەتەکانی داعش بوو. کاتێک گردی مشتەنور کەوتە دەست داعش و ئاڵای ڕەشی لێی هەڵکرا، گەل وایانزانی کۆبانێ شکستی هێناوە. گردێکی ستراتیژی بوو هەم بۆ هێرش و هەم بۆ بەرگری. هەروەک زۆر سات کە مۆری خۆیان لە لاپەڕەکانی مێژوودا لێدا. وردە وردە وێنەی ئەو کەسانەی گوند و ماڵی خۆیان بەجێهێشت و کۆچیان کردبوو، هەڵدەگەڕایەوە. سەرکەوتنەکان بەدەست دەهێنران. هێرشەکانی چەتەکانی داعش لە ٢٨ی تەشرینی یەکەم لە مورشیت پنار زۆر سەخت بوو. تەقینەوە و هێرش لە سێ لاوە... لە کۆتاییدا شکستیان هێنا. پاشان هەر ڕۆژ گەڕەک، کۆڵان و گوندێکی نوێ لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار دەکران.

ڕۆحێکی بەکۆمەڵ و گەورە هەبوو

لە کات و ساتی شەڕەکەدا وردەکاری بچووک هەبوو، بەڵام مرۆڤ پێی دڵخۆش بوون. تاکتیکی شەڕی شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە زۆر گرنگ بوو. هەریەکەیان ئەو خۆبەخشی و ڕۆحەیان هەبوو کە بۆ پاراستنی هەڤاڵانیان خۆیان فیدا بکەن. هەریەکەیان دڵیان وەهابوو دەجار بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسێک بمرن. بەبێ ترس پارێزگارییان لێدەکرد. شەڕڤانانێک نانی خۆیان لەگەڵ هەڤاڵانیان دابەش دەکرد. هەوڵدانی کەسانێک کە بەدوای خواردن و ئاودا دەگەڕان بۆ سەنگەرەکان، یان ئەو ساتانەی کە تەقەمەنی تەواو بوو و ئێمە لە زەویدا بۆ گولە دەگەڕاین، ڕۆحێکی بەکۆمەڵ وگەورە هەبوو.

خۆشحاڵی و ئازار تێکەڵ بەیەک بوون

ناوەندی هەماهەنگی هەڤاڵانی ژن لە شەڕدا، شەڕکردنیان لە سەنگەرەکاندا، پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان، ئیرادەی سەرکەوتنیان لەسەر ڕووخساریان دیاربوو. خۆشترین چرکەساتی ئێمە ساتی ڕزگارکردنی کۆبانێ بوو، هەرچەندە لە پشتیەوە ئازار وخەمگینی هەبوو.هەرکەس بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بوون. کۆبانی ئازاد بوو. بەڵام ئازادی کۆبانێ لەو کاتەدا شادی و ئازار پێکەوە بوون. 'ئێمە زۆر دڵخۆش بووین بەڵام پارچەیەک لەئێمە ون بووە' لەبەر ئەوە بەسەدان شەهید دەیانویست ئەم ڕۆژە ببینن.

ئەوانەی کە ڕاستییان خوڵقاند

خەزنێ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕاگەیاندنی ١ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی کۆبانێ و 2ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا ڕۆڵی پەیامنێرانی شەڕ لە کۆبانێ ڕەت ناکرێتەوە و دەڵێت:"وەک هەموو شەڕێک هەمووان چاوەڕوانی سەرکەوتنن". لە هەمان کاتدا هەمووان هیوای سەرکەوتنیان هەیە. خاوەن خاک هەمیشە مافی ئەوەی هەیە سەرکەوتن بەدەست بێنێ. پەیامنێرانی شەڕیش سەرچاوەی ڕاستی و ورە نیشان دەدەن. ڕۆژنامەگەریی شەڕ ئەو لایەنەی کە نەک هەر هێزی بە گەل بەخشی، بەڵکو ڕاستییەکانی بەخەڵک گەیاند. منداڵی هەر بنەماڵەیەک کە خەڵکی کۆبانێ بوو. بە تایبەتی گەلی کورد کۆبانێی وەک هەوێنی دۆزی کورد دەبینی.

ئێمە لە گەیاندنی ڕاستییەکان بەرپرسیار بووین

ئەوانەی لە کۆبانێ دەژیا هیچ زانیارییەکیان لە دەرەوە نەبوو، بەڵام ئەوانەی لە دەرەوە بەدواداچوونیان بۆ کۆبانێ دەکرد ئاگادار بوون. دوو گەڕەک مابوو بۆ ئەوەی کۆبانێ بە تەواوی بکەوێت، بەڵام ئێمە بە ئیرادە و دڵنیا بووین کە ناڕوخێت، چونکە  بڕیاری بەرخۆدان گیرابوو و باوەڕ بە شەڕڤانان بەهێزتر بوو. ١ی تشرینی دووەم بەڕاستی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بەو شێوەیە ڕاگەیەندرا. ئەگەر هاواری بەرخۆدانی کۆبانێ لە جیهاندا دەنگی نەدابایەوە، کاردانەوەی وەها ڕووی نەدەدا. پەیامنێری شەڕەکە بوو بە دەنگی بەرخۆدان لە وڵاتدا و ڕێگەیدا شەڕەکە لە هەموو جیهاندا ببیسترێت. وەک چۆن شەڕڤان بەرگری لە سەنگەرەکەی دەکات، وەک چۆن فەرماندەی شەڕ پێشەنگایەتی شەڕ دەکات، پەیامنێرانی شەڕیش بەرپرسیار بوون لە گەیاندنی دەنگی ڕاستی بە شێوەیەکی ڕوون بۆ جیهان.

کوردستان لەکۆبانێ بوو

لە کۆتایی قسەکانیدا خەزنێ لەکۆتایی قسەکانیدا باسی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ کرد، قوتابخانەی ڕەش و چەندین شوێنی دیکە و هەروەها ڕەوڵی پەیامنێرانی شەر و چۆنییەتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە، هەروەها وتی:هەمووان وەک ئەوەی کۆبانێ هی خۆیان بێت، هەرچی لە توانایاندا بوو دەیانکرد، چونکە لە کۆبانێ کوردستانێک، نەتەوەیەک، دۆزێک هەبوو. من ئەوەندەی پشکم لەو بەرخۆدانەدا هەیە، بەقەرزاری بەرخۆدانم.