حەسەن کۆچەر جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکان و هەڕەشەکانی سەری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و رایگەیاند، ئەمجارە دەبێتە شەڕێکی جیاواز لە دژی دەوڵەتی تورک و وتی: "ئێمە ناتوانین متمانەت بە هیچ کەسێک بکەین. ئێمە دەبێت باوەڕمان بە هێزی خۆمان هەبێت و بەرخودان و بەرەنگاری بەهێز بکەین و پەرەی پێبدەین. دەبێت گەلەکەمان ئامادە بێت".
کۆچەر لەبارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک و لەبارەی هێرشەکانەوە وتی: "دەوڵەتی تورک لە سەرەتای شۆڕشەوە هێرشەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نەوەستاندووە، پێش هێرشەکانیشی شەڕێکی سیاسی و تایبەتی ئەنجام دەدا، دواتر وەک لایەنی سەربازی لەژێر ناوی داعش و گروپە ئیسلامییەکان و سوپای سوریای ئازاد بەردەوام بوو لە هێرشەکانی. کاتێک ئەم شتانە بەس نەبوون، ئیدی ئەو خۆی ڕاستەوخۆ دەستی بە هێرش کرد. ئەو هێرشانەی تورکیا هێرشی کۆمەڵکوژین. ئامانجی دەوڵەتی تورک کوشتن و لە ناوبردن و سڕینەوەی کولتور و گەلی کوردە. لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەموو گەلان کۆمەڵکوژ دەکات. پێویستە ئەمە بە باشی ڕوون بکەینەوە و دەستنیشانی بکەین، کە کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ سەلماندنی ئەمەیە، کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکیای ئاشکرا کرد.
ئامانجی دەوڵەتی تورک پێکهێنان و چەسپاندنی ئەو نەخشەیەیە کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەموانی نیشان دا. تاکە پاساوی ئەوەیە ئەوەیە کە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر ناوچەى پارێزراو و ئەمنی بۆ خۆی دروست بکات، بەڵام ئایا داعش ٦ بۆ ٧ ساڵ لەمەوپێش لەبەردەمتا نەبوو، ئەوە مەترسی نەبوو بۆ سەر ئاسایشی دەوڵەتی تورک؟ ئەوە دەریدەخات، کە داعش مەترسی نییە بۆ سەر دەوڵەتی تورک و دەوڵەتی تورک داعش بە مەترسی نازانێت. دەوڵەتی تورک چیرۆک بۆ خۆی دروست دەکات و چیرۆکی وەک ئاسایشی سنوورەکان دەهێنێتە پێشەوە. بەم چیرۆکانە دەیەوێت گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵکوژ بکات. لە ڕێگەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوە دەیەوێت وەک ئەوەی لە سەرێکانی و گرێ سپی ڕوویدا ئەمریکا سازشی بۆ بکات، دەیەوێت بە ڕەزامەندیی وەک ئەوەی لە عەفرین ڕوویدا، ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات. دەیەوێت ئەوانە لە ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدات. ئەو شتانە مەترسی لەسەر سوریا و کورد و هەموو جیهان دروست دەکەن".
کۆچەر ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر سوریا و ئەو ناوچانە، کە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکدان ئازاد نەکرێن، ئەوە مانای ئەوەیە، کە سوریا دابەشکراوە و وتی: "ئێستا جگە لە هێرشی نوێ، گۆڕانکاریی دیمۆگرافی لەو ناوچانەدا ڕوویانداوە، کە لە ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دان. ئێستا دەیانەوێت هەموو کەسێک لەو ناوچانە جێگیر و نیشتەجێ بکات، چونکا دەیانەوێت کورد لەو ناوچانەیە بسڕێتەوە. هەرئێستاش دەیەوێت کوشتاری جەستەیی و کەلتووریی و سیاسی دژ بەکورد بکات. دەیەوێت زاڵبوون و باڵادەستیی خۆی لە دژی گەلی عەرەب دروست بکات. ئەوەتا ٦٦ بنکەی سەربازییان لەعێراقدا هەیە و دەیانهەوێت لەسوریاش هەمان کار بکەن.
کۆمەلکوژییەکەی زاخۆ
دەبێت مرۆڤ باش لە کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ تێبگات، ئەوە کۆمەڵکوژییەکی ئاسایی و بە رێککەوت نەبوو، کاتێک ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییە لە دژی کورد ئەنجام دەدرێت، کەس دەنگ ناکات، هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژی لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدەدرێت، بەڵام هیچ کەسێک دەنگ ناکات. ئەو دەوڵەتانەی باس لە کێشەکانی سوریا دەکەن و لە سوریادان دەنگ ناکەن. ئەم دەوڵەتانە بەشداربن لە هێرش بۆ سەر کورد، یان نەبن دەبێت هەڵوێستی خۆیان ڕوون بکەنەوە. ئێستا دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو ئاستە. یان بەشداری لەو کۆمەڵکوژییانەدا دەکەیت، یان هەڵوێستی خۆت ڕوون دەکەیتەوە.
ئەوەی پشتیوانی لە تیرۆری تورکیا دەکات، کە سوریا دەشێوێنێت تورکیایە، ئەوەی لیبیا و عێراق دەشێوێنێت تورکایە، بەڵام هیچ کەسێک نییە دەنگ بکات. دەوڵەتی تورک لەم هێرشانەیدا هێز و مۆڵەت لەو دەوڵەتانە وەردەگرێت. نیگەرانیی من ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورک بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە پشتیوانی لە زۆرێک لە هێزی نێونەتەوەییەکان وەردەگرێت. ئەم دەوڵەتانە وابڕیارە دیموکراسی بن و بانگەشەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بکەن. دەوڵەتی تورک لەوەتەی هەیە هەر توند و تیژیی کردووە و لە هەموو شوێنێک هێرش دەکات. هێرش دەکاتە سەر منداڵان، ژنان، پیران، شار و گوندەکان، بەڵام کەس ناڕەزایی نیشان نادا، بۆ؟ بۆچی کەس بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک ناوەستێتەوە؟ هۆکارەکەی ئەوەیە لە پشت تورکیاوە هێزێک هەیە، کە دەبێت ئەو هێزە خۆی ئاشکرا بکات.
لە پشت دەوڵەتی تورکەوە خۆتان مەشارنەوە و با دەوڵەتی تورک بە پێی دڵی خۆی گەل نەکوژێت. کاتێک سوید و فینلاند چوونە ناو ناتۆ، مەرجی یەکەمی ئەوە بوو کە 'چۆن کورد پاکتاو بکەم'، سوید ساڵانێکە داوای مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات. ئەوان دەڵێن، کە دیموکراتیترین دەوڵەتی ئەوروپایە، بەڵام ئەمە مانای چیە، کە چاوبەڕێی دەوڵەتی تورکیایە؟ مانای ئەمە ئەوەیە هیچ ڕێزێک بۆ دێموکراسی نییە و بە پێی عەقڵییەت و تێگەیشتنی ئەردۆغان هەڵسوکەوت دەکات.
ئەردۆغان بووەتە کەسێکی نەخۆش، گوند و شار و هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات. ئەوان لە دەوڵەتبوون دەرچون. ئەوان هیچ ڕێزێکیان بۆ دراوسێکانیان و دەوروبەریان نییە. ئەوان بە ناوی "ئێمە لە دژی تیرۆر دەجەنگین" هێرش دەکەنە سەر هەموو شوێنێک. بوون بە دەوڵەتی تیرۆر. مەترسیدارترین شت لە جیهاندا داعش نییە، بەڵکو دەوڵەتی تورکیایە. داعش پاکتاوکرا، بەڵام دەوڵەتی تورک گوزارشت لە تێڕوانینی داعش دەکات. ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و سوریا لە مەترسیدایە. ئەگەر ئەم تێگەیشتن و عەقڵییەتە لە ناو نەبرێت مرۆڤ ناتوانێت باس لە بنبڕکردنی داعش بکات.
تاوەکو جیهان ئەو ڕاستییە نەبینێت هەر پشتگیری لە دەوڵەتی تورکیا دەکەن. بێدەنگی مانای ئەوەیە، کە من ئەو کۆمەڵکوژیانەم قبوڵە، بە پێی هەندێک لە دەڵەتەکان کۆمەڵکوژی زاخۆ وەک ڕووداوێکی هەڵە باسی لێدەکرێت، بەڵام وانییە سەرنجڕاکێشترین شت ئەوەیە، کە مەسرور بارزانی دەچێت بۆ لای کازمی و دەیەوێت ڕێپێوانەکان دژ بە دەوڵەتی تورک بوەستێنرێن. ئەمانە گوایە کوردن و بەناوی کوردەوە قسە دەکەن. مەسرور بارزانی دەیەوێت ناڕەزایی بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییە کەم بکاتەوە. بەڵام تووڕەیی گەل بەو شتانە کەم نابێتەوە. دەوڵەتی تورک ئێستا سنووری خۆی تێپەڕاندووە. سنووری یاسایی نێودەوڵەتی و ئەخلاقی تێپەڕاندووە. لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئێستا هەموو ڕۆژێک هاوڵاتیانی مەدەنی دەکوژێت. کۆمەڵکوژییەکانی عەفرین و سەرێکانی و زاخۆ لە یەک تێگەیشتنن و عەقڵییەتەوە سەرچاوە دەگرن. ئەوەش بەو مانایە دێت، کە دەوڵەتی تورک فەرمانی خۆی لە شوێنێکی بەهێزەوە وەردەگرێت. ئەو هێزانە نابێت خۆیان بشارنەوە و دەبێت دەربکەون و ئاشکرا بکرێن، ئەم هێزانە دیپلۆماسی لەسەر کۆمەڵکوژکردنی گەل دەکەن. کۆمەڵگا چیتر ئەمە قبوڵ ناکات.
به‌رخودان گه‌شتر ده‌كه‌ین
رۆژانه‌ی به درۆن له شه‌نگال ده‌ده‌ن. له شه‌نگال كه داعش نه‌یتوانی هه‌موو كه‌سێك بكوژێت، ئه‌م جاره ده‌وڵه‌تی تورك رۆڵ ده‌گێڕێت و ده‌یه‌وێت ئه‌وه ته‌واو بكات. داعش نه‌یتوانی ده‌ست به‌سه‌ر رۆژئاوا، باكور و رۆژهه‌لاتی سوریادا بگریچت، به‌ڵام ئێستا ده‌ولچه‌تی تورك ئه‌مه ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك باوكی داعشه. ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی نه‌یتوانی بیكات، ئه‌و ده‌یكات. وه‌ك داعش هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات. هه‌موو رۆژێك كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات. له زرگا هه‌موو گونده‌كانیان رووخاندبوو. گه‌ل له‌و ماڵانه‌دابوون. ئه‌مه به به‌رچاوی جیهانه‌وه ده‌كاته‌وه. به‌به‌ر چاوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه نایه‌وێت مرۆڤ بكوژرێت، ده‌یكات. كوا له كوێن؟ كاتێك چاوپۆشی له ده‌ولچه‌تی تورك ده‌كه‌ن به واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مه بكات. ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین. ئێمه خۆرشاگری ده‌كه‌ین و به‌رخودان گه‌شتر ده‌كه‌ین. با كه‌س پێمان نه‌ڵێت خۆتان مه‌پارێزن. ئێمه ناچارین خۆمان بپارێزین.
شه‌هیدبوونی ژیان تۆڵهه‌ڵدان
ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو رۆژێك هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه. مه‌ده‌نیه‌كان و به‌رپرسانی سه‌ربازی شه‌هید ده‌كات. هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌رگیز بیر له‌و شته ناكاته‌وه. ژیان تۆڵهه‌ڵدان به‌رپرسی یه‌كینه‌ی دژه تیرۆر (یات) بوو. ٢٤ كاتژمێر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی له به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕی ده‌كرد. هێرشه‌كه‌ی داعش به واتای پارێزگارییه له داعش. كاتێك هه‌ڤاڵ ژیان شه‌هیدكرا هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی له كوێ بوو؟ ئێوه پێكه‌وه له دژی داعش شه‌ڕتان كرد. هاوپه‌یمانی هه‌موویان ده‌ناسێت. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌توانی ئه‌وانه بپارێزیت كه له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، تۆ چۆن ده‌توانی كه‌سانی مه‌ده‌نی بپارێزیت؟ شه‌هیدبوونی ژیان تۆڵهه‌ڵدان زۆر واتا له خۆ ده‌گرێت. په‌یام ده‌ده‌نه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له دژی داعش شه‌ڕیان كردووه، ده‌كرێنه ئامانج. كێ به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕ بكات، ئه‌و ده‌بێته ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك. ژیان تۆڵهه‌ڵدان فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆر بوو ٢٤ كاتژمێر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی له دژی داعش شه‌ڕی ده‌كرد. به‌ڵام كه‌س هه‌ڵناستێته سه‌ر پێی و ناڵێت تۆ ئه‌وانه له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن ده‌كه‌یته ئامانج. له هه‌مان كاتدا هێرشی سه‌ر ژیان تۆڵهه‌ڵدان به واتای ئه‌وه‌یه كه فه‌له‌سفه‌ی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێته ئامانج. ده‌وڵه‌تی تورك ژنانی سه‌ربه‌رز، ئازاد و خاوه‌ن شكۆ قه‌بوڵ ناكات. ده‌یه‌وێت ژن كۆیله بن. كاتێك ژیان تۆڵهه‌ڵدان ده‌كرێته ئامانج به واتای ئه‌وه دێت كه هه‌موو ژنان ده‌كرێنه ئامانج.
ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر منبج، تل ره‌فعه‌ت و كۆبانێ و رێگه‌پێدانی روسیا وه‌ربگرێت، خه‌ریكی دیپلۆماسیه. بۆ هێرشكردنه سه‌ر دربێسی، عامودێ و دێركیش ده‌یه‌وێت رێگه‌پێدانی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌وه دیپلۆماسی ده‌كات. ئێمه بانگه‌وازێكی ئاشكرا له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ناپارێزن به ئاشكرا به گه‌ل بڵێن. ئێوه بۆچی به شاراوه‌یی ده‌یهێڵنه‌وه؟ سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه ئازاده. مۆلچه‌تی ئه‌وه به ده‌ست رووسیا و ئه‌مریكاوه‌یه. ده‌ڵێن سه‌ربه‌سته با له كوردان بده‌ن. ئێوه مۆڵه‌تتان به كۆمه‌ڵكوژی له عه‌فرین، سه‌رێكانی و زاخۆ دا. ئێوه له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه به‌رپرسیارن. با كه‌س وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسیار نه‌بێت، مامه‌ڵه نه‌كات. ئێوه بوێریتان به ده‌وڵه‌تی تورك دا كه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه بكات".
جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا حه‌سه‌ن كۆچه‌ر باسی له‌وه‌كرد، كه كورد بووه‌ته فۆبیای ده‌وڵه‌تی تورك و وتی، "به كوشتنی كوردان دڵخۆش ده‌بێت. به چه‌كی كیمیایی هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردان. ئه‌مه به واتای پێشێلكردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه و ئه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه. ئه‌و چه‌كانیه له هه‌موو شوێنێكی جیهان قه‌ده‌غه‌ن له به‌رامبه‌ر كوردان به‌كارده‌هێنێت. له خۆیدا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌م جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆزی كوردان ده‌كات. ئێوه درۆ له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن. ده‌مامكی هه‌مووان داكه‌وتووه. وڵاتانی ئه‌وروپی به وتنی ‘ئێمه دیموكراتین، ئێمه مافی مرۆڤان ده‌پارێزین‘ كۆمه‌ڵگاكان ده‌خه‌ڵه‌تێنن. مرۆڤ ده‌كوژرێن هیچ ناڵێن. ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر ناوی ‘تێكۆشان له دژی تیرۆر‘ خزمه‌ت به تیرۆر ده‌كات. ئه‌مه به‌م جۆره نابێت. ده‌بێت هه‌موو ده‌وڵه‌تان ئیتر به شێوه‌یه‌كی وون هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن. به خه‌ڵه‌تاندن هیچیان بۆناچێته‌سه‌ر".
ئێمه پشت به هیچ ده‌وڵه‌تێك نابه‌ستین
جێگیری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا حه‌سه‌ن كۆچه‌ر باسی له‌وه‌كرد، كه پشت به هیچ ده‌وڵه‌تێك نابه‌ستن و وتی، "ئێمه بڕوامان به هێزی كۆمه‌ڵگای خۆمانه. ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له هێزه‌كانی تر نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زمونمان له‌و باره‌وه له‌به‌رچاوه. بینیمان كه چۆن له عه‌فرین، سه‌رێكانی و گرێ سپی كشانه‌وه. به‌ڵكوو سبه‌ینێش بكشێنه‌وه. ئێمه بڕوامان به هیچ هێزێكی تر نییه. مه‌ترسی گه‌وره‌یه و به‌رده‌وامه. ده‌بێت مرۆڤ نه‌ڵێت له كۆبوونه‌وه‌ی تاران هیچ شتێك نه‌هاته ئاراوه و هێرش ناكرێت. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هیچ ئه‌نجامێك نه‌هاته ئاراوه، به‌ڵام ره‌نگه له هه‌ندێك رووه‌وه رێككه‌وتبن. ده‌زانرێت كه كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانه به واتای كۆبوونه‌وه‌ی پارچه‌كردنی خاكی سوریایه. خاكی سوریا له نێوان خۆیان پارچه ده‌كه‌ن. بێ ئه‌وه‌ی سوریاش به‌شدار بێت، سێ وڵات كۆده‌بنه‌وه و له باره‌ی سوریاوه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌مه سیاسه‌ت نییه. هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاستانه بۆ سوریا بووه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی قه‌یران و كێشه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بڕوامان به هێزی خۆمان بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێمه دۆخی نائاسایی راگه‌یاندووه، ئێمه ده‌زانین له به‌رده‌ممان شه‌ڕێكی گه‌وره هه‌یه. ئه‌و شه‌ڕه هاوشێوه‌ی شه‌ڕه‌كانی تر نییه. ده‌بێت كۆمه‌ڵگای ئێمه رێوشوێن بگرێته‌به‌ر. و میكانیزمی پاراستنی خۆی دابمه‌زرێنێت. تاكه به‌ختمان هه‌یه ئه‌ویش به‌خودانی گه‌وره‌یه. ئه‌مجاره ئه‌و به‌رخودانه به سه‌فه‌ربه‌ری ده‌سته‌به‌ر ده‌بیچت. له ناو ئه‌و به‌رخودانه‌دا هه‌نگاوی گه‌وره‌مان ده‌بێت. شه‌ڕ هه‌بێت یان نه‌بێت ئێمه و هه‌رێمه داگیركراوه‌كان رزگار ده‌كه‌ین. هێزه‌كه‌مان گه‌وره‌یه، ئێمه خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی و هزرێكین. ئێمه گه‌ل ده‌بێت خۆمان له بواری رێكخستن، سیاسه‌ت و سه‌ربازی باش ئاماده بكه‌ین. له چیاكان به‌رخودانی گه‌ریلاكان ته‌نگی به ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵچنیوه. له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا هه‌موو جۆره چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت و هه‌موو رۆژێك ئاڵقه و گه‌مارۆی سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ته‌نگتر ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له چیاكان سه‌رنه‌كه‌وتووه ئه‌مڕۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێمه. تاكه یه‌ك ئامانجمان هه‌یه، ئه‌ویش گه‌وره‌كردنی شۆڕشه‌كه‌مانه. رۆژ له دوای رۆژ شۆڕشه‌كه‌مان گه‌وره ده‌بێت ئێوه له‌و بڕوایه‌داین كه گه‌وره‌تریش ده‌بێت".
ژ. ت/ هـ . ب