ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ست به هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی سه‌ناعه‌ی گه‌ڕه‌كی غوێرانی حه‌سه‌كه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه كۆنتڕۆڵكردنی حه‌سه‌كه و دابینكردنی رێڕه‌وێك بووه بۆ تیرۆریستان له نێوان كه‌مپی هۆڵ و تلته‌مر.
جارێكی تر سه‌لمێنرا كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌سه‌ر داخوازی و هیوای فراوانبوونی و دوژمنداری بونیاتنراوه، كه خاك و مرۆڤه‌كان له سوریا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كاته ئامانج. ده‌وڵه‌تی تورك له رێگه‌ی چه‌ته‌كانی داعشیه‌وه هه‌وڵ ده‌دات كه ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبدات، پرۆژه‌ی دیموكراتیكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له رێگه‌ی داگیركردنی ته‌واوه‌تی یان كردنه ئامانجی مه‌ده‌نیه‌كان له رێگه‌ی فرَِۆكهی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه تێكبدات.
ئه‌مجاره‌یان له باره‌گا تایبه‌ته‌كان له سه‌رێكانی و گرێ سپی چه‌ته‌كانیان په‌روه‌رده كرد و ناردینانن بۆ گه‌ڕه‌كی غوێرانی حه‌سه و هێرشیان كرده سه‌ر زیندانی سه‌ناعه كه نزیكه‌ی 5 هه‌زار به‌ندكراوی داعشی تێدایه. وێڕای نه‌پاراستنی سنوره‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی سوریا و بێده‌نگیه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌ستوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی خاكی سوریا، له‌و رێگه‌یه‌وه ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه حه‌سه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات، رێڕه‌وێك بۆ تیرۆریستان له نێوان تلته‌مر و كه‌مپی هۆل تا عێراق بكاته‌وه. ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه له دژی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سه‌روه‌ری وڵاتێكه. به‌ڵام هێزه‌كانمان به پشتگیری گه‌له‌كه‌مان له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پلانه‌یان له‌ناوبرد.
ئێمه بانگه‌واز ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه خاوه‌نداری له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بكه‌ن. له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانگێڕیه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه پشتیوانیی لێبكه‌ن. سڵاو بۆ گیانبازی شه‌هیدان ده‌نێرین، كه له به‌رامبه‌ر داعشدا خۆڕاگریان كرد. سڵاو له فیداكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و داوا له هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ین كه رۆڵی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن كه‌سانی توندڕه‌و كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاجیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان".
هـ . ب