خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ سەرکەوتنی کۆبانێ ڕژانە گۆڕەپانەکان

خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ڕژانە گۆڕەپانەکان.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە چەندین شاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکی بەڕێوەچوو.

لەم چوارچێوەیەدا، مەجلیسی کۆنگرەی ستار، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. دووپاتکرایەوە، بەرخۆدانی کۆبانێ بۆ چەتەکانی داعش و پشتیوانەکانی، بەتایبەت دەوڵەتی داگیرکەری تورک، وانەیەکی مێژوو بوو، داستانێکی قارەمانانە بوو دژی داگیرکەران.

لەلایەکی ترەوە، مەجلیسی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، بە ڕاگەیاندراوێک، شەهیدانی شۆڕشی ئازادی و شەهیدانی بەرخۆدانی کۆبانیان بیرهێنایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژەکرا بە پەیوەندی ئاشکرای نێوان ئاکەپە و داعش، هەروەها چۆن دەوڵەتی تورک لە تۆڵەی شکستی داعشدا دەستی کرد بە داگیرکردنی ناوچەیەکی ڕۆژئاوا.

لەکۆتاییدا، بەڵێنی درێژەدان بە شۆڕشی ئازادی و ڕزگارکردنی عەفرین و گرێ‌سپی و سەرێکانی نوێکرایەوە.

قامیشلۆ

مەجلیسی قامیشلۆ بە بەشداری ئەندامانی مەجلیسەکە لەبەردەم بیناکەی لە گەڕەکی بەشیرییە، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

دووپاتکرایەوە، قارەمانێتی یەپەگە و یەپەژە بوو بە میراتێکی مرۆڤایەتی و دڕندەیی داعش و دەوڵەتی فاشیستی تورک تێکشکا.

عامودا

مەجلیسی ناوچەی عامودا، بە ڕاگەیاندراوێک یادی ئەم ڕۆژەی بەرزڕاگرت.

ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێشتا شکانی داعشی پێ هەرس نەکراوە، بۆیە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکە.

دواتر درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

چلاغا

لەبەردەم بینای مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

دووپاتکرایەوە، بەرخۆدانی کۆبانێ بۆ ڕزگارکردنی هەموو گەلان و پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی بوو، بووە بەردی بناغەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و خوشک و برایەتی گەلانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

گەرکی لەگی

هەروەها مەجلیسی ناوچەی گەرکی لەگی، سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد پشتیوانی کۆبانێ بوون، هەروەها بانگەواکرا بۆ پشتگیری لە شۆڕش لە هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا سەرکەوتن.

دێرک

بەهەمانشێوە مەجلیسی شاری دێرک لەبەردەم بیناکەی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

دووپاتکرایەوە، بەرخۆدانی کۆبانێ و بەرخۆدانی ئارین و ڕیڤانا، ویژدانی تەواوی گەلانی جیهانی هۆشیار کردەوە.

تەل حەمیس

لە ناوچەی تەل حەمیس، بە ئامادەبوونی مەجلیس و ڕێکخراوەکان، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ وەک خاڵی وەرچەرخان لە هەرێمەکەدا نرخێنرا.

تربەسپی

لە تربەسپی بۆ هەمان مەبەست ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

بانگەوازی گەلی هەرێمەکە کرا، گرێدراوبن بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ و وانەی لێ وەرگرن.

تەل کۆچەر

مەجلیسی ناوچەی تەل کۆچەر، ڕاگەیاندراوێکی بەم بۆنەیەوە خوێندەوە.

دووپاتکرایەوە، ئەم بەروارە وانەیەکی مێژووییە بۆ داعش و دەوڵەتی تورک، هەروەها خاڵی گردبوونەوەی گەلانە.

تەبقە

ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیکی تەبقە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

ئاماژە بەوە کرا، ئەم ڕۆژە، ڕۆژی سەرکەوتنە بۆ هەموو جیهان و ڕۆژی هەڵوەشانەوە خەونەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە.

مەنبەج

ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیکی مەنبەج، بەم بۆنەیەوە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، ئاماژە بەوە کرا، دژی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هەمیشە لەپاڵ هێزەکانی پاراستندا بەرخۆدان دەکەن.

ڕەقە

مەجلیسی مەدەنی ڕەقە، بە بەشداری چەندین کەس، ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.

دووپاتکرایەوە، سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی هەموو پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو. گەنجانی کورد و عەرەب و ئاشوری و سریانی و تورکمان لەبن ئاڵای قەسەدە لەپێناو باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە.