خەڵکی هەرێمی فورات سەردانی خێوەتی سەرەخۆشیان کرد
خەڵکی هەرێمی فورات سەردانی خێوەتی سەرەخۆشیان کرد کە بۆ شەهیدان دۆزڤان قاسمی (سەروەت ئەحمەد)، بەرچەم کۆبانێ (عەدنان شێخ محەمەد)، محەمەد (محەمەد شێخ نەبی) هەڵدران.
خەڵکی هەرێمی فورات سەردانی خێوەتی سەرەخۆشیان کرد کە بۆ شەهیدان دۆزڤان قاسمی (سەروەت ئەحمەد)، بەرچەم کۆبانێ (عەدنان شێخ محەمەد)، محەمەد (محەمەد شێخ نەبی) هەڵدران.
بۆ شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد (محەمەد شێخ نەبی) لە گوندی چۆل بەگی، هەروەها بۆ شەهیدانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دۆزڤان قاسمی (سەروەت ئەحمەد) لە گوندی قاسمی و بەرچەم کۆبانێ (عەدنان شێخ محەمەد) لە گوندی بەرخباتان، خێوەت هەڵدرا.
جەماوەری گەل سەردانی خێوەتەکانی سەرەخۆشییان کرد و دروشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە. دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، لە خێوەتی گوندی چۆڵ بەگی، ئەندامی ئیدارەی پەیوەندییە ئەمنییەکانی هەرێمی فورات، محەمەد قاسۆ، قسەی کرد. گوتی: "ئێمە شوێن ئامانج و ڕێبازی هەڤاڵەکانمان دەکەوین، ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شکستپێهێنانی گەلی کورد و نەتەوەی دیموکراتیکە، ئێمەش تا کۆتایی لەسەر ڕێبازی شەهیدەکانمان دەبین".
هەروەها لەژێر خێوەتی گوندی قاسمی، ئەندامی ئیدارەی ئەکادیمیای ماڵباتی شەهیدانی هەرێمی فورات، سلێمان سلێمان، گوتی: " کاتێک شەهید چەکی هەڤاڵ یان براکەی هەڵدەگرێت، هەرگیز مرۆڤ لەو شۆڕشە ناترسێت. چونکە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. کاتێک بنەماڵە دەڵێن ئێمە چەکی شەهیدەکەمان لەسەر زەوی ناهێڵین، ئەمە پیشانی دەدات، تاکە ڕێگایان بەرخۆدانە. دوژمن ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر ئارامی و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. بەڵام تاوەکو کەسانی وەک دۆزڤان هەبن، هەڵبەت سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت و دەوڵەتی تورک و خیانەت شکست دەهێنن".
لەگوندی بەرخباتان، ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) لە هەرێمی فورات، ئەحمەد خۆجە، تیشکی خستە سەر بایەخی پاراستنی دەسکەوتەکان.
لە یادەکەدا، درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.