خەڵکی حەسەکە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

خەڵکی حەسەکە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند: "کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئیمراڵییە".

دانیشتوانی شاری حەسەکە و ئەندامانی ڕێکخراو و لایەنەکانی شارەکە بۆ پستگیری لە هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، هەروەها هەڵمەتی دەسپێشخەریی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایش بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ، ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوانەکە لە بازنەی ئەل مەهلەج لە گەڕەکی مشێرفەی حەسەکە دەستی پێکرد و لەسەر ڕێگای گەڕەکی ئەل ناسر بەردەوام بوو.

لەوێ، ئەڤین باشۆ، سەرۆکی دەستەی ژنانی هەرێمی جەزیرە قسەی کرد و پشتگیری لە هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

ئەڤین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەرکەسێک بیەوێت کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین چارەسەر بکات، ئەوا چارەسەر لە ئیمراڵییە. ئەوانەی ئاشتی و ئازادییان دەوێت، هێزی ئازادی و ئاشتی لە ئیمراڵییە. داوا لە ئازادیخوازان و بە تایبەت بزووتنەوەکانی ژنان دەکەین کە بەشداری هەڵمەتەکە بکەن و پشتیوانی لێ بکەن. چونکە ئازادی سەرۆک ئاپۆ ئازادیی گەلانی ئازادیخواز و دیموکراتە".