خەڵکی حەسەکە سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد
خەڵکی حەسەکە سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید لۆرانس عەبدی و ئەسکەندەر حەسۆ و ساڵەح یوسف کرد.
خەڵکی حەسەکە سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید لۆرانس عەبدی و ئەسکەندەر حەسۆ و ساڵەح یوسف کرد.
سەدان کەس لە دانیشتووان و بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان بەشداربوون لە مەراسیمی شەهیدانی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، لۆرانس عەبدی و ئەسکەندەر حەسۆ و ساڵەح یوسف. هەر سێ شەهید لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئەکادیمیای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کۆچەراتی دێرک لە ٩ ی تشرینی یەکەم شەهیدبوون.
لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان مەحمود جەواد، گوتی: "لەبەرچاوی جیهان و ئەو وڵاتانەی مافی مرۆڤ دەپارێزن، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هێز و گەلەکەمان. کوا مرۆڤایەتی ئەوان کاتێک دەوڵەتی تورک ئەو تاوانانە لە دژی ئێمە ئەنجام دەدات؟".
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئیدریس ئۆسۆ، ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورک بەئامانجی شکاندنی ئیرادەی گەل و لەناوبردنی پرۆژە دیموکراتیکەکەمان هێرش دەکات. بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدانی دووپات کردەوە.
فەرماندەیەکی مەجلیسی سەربازی حەسەکە، دەرسیم حەسەکە، دووپاتی کردەوە، هێرشەکان ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن، شەهیدبوون بۆ ئێمە هێز و سەرکەوتنە.