خەڵکی شەدادی تەرمی ٣ شەڕڤانیان بەخاکسپارد
خەڵکی ناوچەی شەدادی لە کانتۆنی حەسەکە تەرمی ٣ شەهیدی قەسەدەیان بەخاکسپارد و گوتیان تا سەرکەوتن درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن.
خەڵکی ناوچەی شەدادی لە کانتۆنی حەسەکە تەرمی ٣ شەهیدی قەسەدەیان بەخاکسپارد و گوتیان تا سەرکەوتن درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن.
خەڵکی شەدادی بۆ بەخاکسپاردنی ٣ شەهید، چوونە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی. شەڕڤان عەلی محەمەد ئەلعیسا (عەگید) و خەلیل ئەحمەد ئەلعەبد (عەبد) کە ٢٦ ی ئەیلول لە ناوچەی زیبانی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر شەهیدبوون، هەروەها نور شەلاش ئەلفەرەج (جوان حەسەکە) کە ٢٥ ی ئەیلول لە گوندەواری دەیرەزۆر شەهیدبوو.
لە مەراسیمەکەدا، فەرماندەیەکی مەجلیسی سەربازی شەدادی، عەودی ئەلحەسەن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "ئەم شەهیدانە بۆ ئازادی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گیانی خۆیان بەختکرد".
دووپاتی کردەوە، تا بەدیهاتنی ئامانجەکان درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن.
پاش وتەکان، ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا، لەنێو هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" شەهیدەکان بەخاکسپێردران.