خەلکی عەفرین و شەهبا یادی کۆمەڵکوژی پاریسیان کردەوە

دانیشتوانی عەفرین و شەهبا بە شێوەکەی جەماوەری رژانە نێو گۆڕەپانەکان و بە رێپێوانێک یادی شەهیدانی کۆمەلکوژی پاریس ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزیان کردەوە.

سەدان کەس کە دانیشتوانی عەفرین و شەهبا لە ناوچەی ئەحداس کۆبونەوە و بە بۆنەی ١٠مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

گەل بە دروشمی ' لە بەرامبەر پیلانگێڕیەکان، ژن، ژیان، ئازادی' وتەوە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجسلان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی کۆنگڕەی ستاریان هەڵگرت و بەرەو گوندی مەراتی شەهبا رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە گوندی مەرات میتینگ ئەنجامدرا و خولەکێک رێز لە شەهیدان گیرا. دواتر گولێ محەمەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و مەلەک حسێن ئەندامی بەڕیوەبەری خۆسەر قسەیان کرد.

لە لێدوانەکاندا یادی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا سایلەمەز کرایەوە و راگەیەندرا کە کۆمەڵکوژی بەردەوامی پیلانگێڕی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گەلی کوردە.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە لەسەر رێچکەی ساکینەکان تێکۆشانی دژی داگیرکەری فراوانتر دەکەن.

ف.ق