کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە )بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ١٣٠ ساڵە ١ی ئایار وەک ڕۆژە جیهانی کرێکاران و گەلانی بندەست لە هەموو جیهان لە دژی چەوساندنەوەی کرێکاران و دەستبەسەرداگرتنی ماف و رەنجی کرێکاران لە لایەن دەوڵەتەوە کرێکاران سەرهەڵدان دەکەن و وتی: "١ی ئایار بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و تێکۆشان دژی چەوساندنەوە، ڕەگەزپەرستی و شەڕ، نوێنەرایەتی هیوای ستەملێکراوان دەکات."
کەجەدەکە-ئە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمساڵ لە کاتێکدا١ی ئایار یاد دەکرێتەوە کە چەوساندنەوەکانی جیهانی سەرمایەداری و دەسەڵاتە هەژمونخوازەکان و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا چڕتر بووەتەوە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نەک تەنها بۆ کرێکاران، بەڵکو بۆ داهاتووی سروشت و مرۆڤایەتیش هەڕەشەیە."
١ی ئایار هێمای تێکۆشانی ستەملێکراوانە لە دژی ئەو سیستەمانە بۆ بەدیهاتنی سۆسیالیزم و کۆمەڵگای دیموکراتیک. هەروەها دژی میلیتاریزم، نەتەوەپەرەستی و شەڕە و بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک لە تێکۆشاندایە.
لەو چوارچێوەیەدا بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک گرنگییەکی مێژوویی هەیە. ئەگەرچی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە ٢٦ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لە گۆشەگیرییەکی ڕەهادا بەدیل گیراوە، بەڵام بە بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی لە تورکیا و هەموو ناوچەکەدا بووەتە ترووسکایی هیوا و دەدرۆشێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ڕێگا بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیک هەموار بکات و مافی هەموو پێکهاتەکان، ئایین و نەتەوەکان مسۆگەر بکات و کۆتایی بە سیاسەتەکانی شەڕ و زۆرداری بهێنێت.
چارەسەری پرسی کورد وەک کلیلی دیموکراتیکبوونی تورکیا و ناوچەکەدا سەیر دەکرێت. سیاسەتەکانی شەڕی تورکیا سەرچاوەکانی کاری کرێکاران کەم دەکاتەوە. بۆیە چارەسەری لە تێکۆشانی یەکگرتووانە و ئازادیخوازانەدایە.
بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیک تەنیا بە تێکۆشانی بەردەوام دێتە ئاراوە. بۆیە ئەرکی سەرەکی ئێمەی کرێکاران، ژن و ئینتەرناسیۆنالیستەکان تێکۆشانێکی یەکگرتووانەیە بۆ جیهانێکی بەدوور لە چەوساندنەوە، شەڕ.
لە ١ی ئایار پێویستە تێکۆشانی خۆمان بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک لە هەموو جیهاندا بەرز بکەینەوە. بەبۆنەی ١ی ئایارەوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکانی سەر کوردستان، سووریا، عێراق و جیهان، داوا دەکەین بڕژێنە شەقامەکان و دەنگمان بۆ ئاشتی بەرزبکەینەوە.
لە چالاکییەکانی ١ی ئایاردا کە لە ئەورووپا، ئوسترالیا و کەنەدا بەڕێوەدەچن، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەست بە سەفەربەری دەکەین.
بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئیکۆلۆژی، ئازادی ژن و کۆمەڵگای دیموکراتیک لە ١ی ئایاردا دەڕژینە گۆڕەپانەکان. بژی یەکێتی نێونەتەوەیی."