به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوای كۆنگره‌ی ستار سه‌باره‌ت به هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر عه‌فرین و ساڵیادی به‌رخودانی 58 رۆژه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"ئه‌وه‌ی چوار ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین تێپه‌ڕی. ده‌وڵه‌تی تورك به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و به 72 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌وه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆردومان كرد. به به‌رچاوی جیهانه‌وه هه‌موو پێوانه و پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌كانی پێشێلكرد.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌لی عه‌فرین بڕیاری به‌رخودان و به‌رده‌وامیدان به هێڵی خۆڕاگری مێژوویی ئا‌ڤێستا خابور و بارین كۆبانێی دا و بۆ ماوه‌ی 58 رۆژ خۆڕاگری كرد. په‌یوه‌ستبوونی خۆی به خاكی عه‌فرینه‌وه سه‌لماند.
ئێستا له ناو كه‌مپی كۆچبه‌ران له نزیك عه‌فرین له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكی ناله‌باردا خۆڕاگری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان. ماوه‌ی چوار ساڵه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هه‌موو تاوان و كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون له دژی خاك و سرووشت، به‌ها مرۆڤایه‌نیه‌كان، شارستانیه‌ت و كو‌لتور ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ماڵ و موڵكی گه‌لی عه‌فرین تاڵان و وێران ده‌كه‌ن. دیموگرافیای هه‌رێمه‌كه‌ی گۆڕی، توندوتیژی، كوشتن، رفاندن و هه‌موو تاوانێكی نائه‌خلاقیان له دژی ژنان ئه‌نجامدا.
به‌ناوی كۆنگره‌ی ستاره‌وه ئێمه ئه‌و تاوانه دڕندانه و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی پاكتاوكردنه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌لی عه‌فرین به تایبه‌تی ژنان و منداڵان به‌ڕێوه‌ده‌برێت به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه داوا له دامه‌زراوه و رێكخراوه دیموكراتیكه‌كان، رێكخراوه‌كانی ژنان و ئازادیخوازان ده‌كه‌ین كه ئاستی تێكۆشان به‌رزبكه‌نه‌وه، كۆتایی به توندوتیژی و داگیركاری له‌سه‌ر عه‌فرین بهێنن.
ئێمه بانگه‌واز ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌موو دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌ست له بێده‌نگی هه‌ڵبگرن و ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین ده‌ربكه‌ن".
هـ . ب