کتێبخانەی گەڕۆک لە قامیشلۆ بەردەوامە لە گەشتەکانی

چالاکیی کتێبخانەی گەڕۆکی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری قامیشلۆ بەردەوامە.

چالاکیی کتێبخانەی گەڕۆکی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری قامیشلۆ بەردەوامە. هاوکات چالاکییەکان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامن. هەروەها بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی "رێکخستنە تیرۆریستییەکان" ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی خستەڕوو.

لە چالاکییەکەدا چەندین هاوڵاتی سەردانی کتێبخانەکەیان کرد و داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. هەروەها لە چالاکییەکەدا چەندین واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" کۆکرایەوە.

چالاکیی گەنجان سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشا و لەلایەن گەلەوە پێشوازییەکی گەرم و گەورە لە چالاکییەکە کرا.

ژ.ت