لە عامودا هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان کران.. شەھید و برینداری لێکەوتەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی 'تل حەبەش'ی سەر بە عامودای بۆردومان کرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بە ھۆی ھێرشەکە چەند ھاوڵاتییەک شەھید و بریندار بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی ناوچەکانی ڕۆژئاوای بۆردومان کرد. یەکێک لەو ناوچانەش کە بۆردوومان کراوە گوندی 'تل حەبەش'ی سەر بە عامودایە.

بۆردومانەکە ڕاستەوخۆ بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری ورد نەخراوەتەڕوو.

لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان گوندی تەویلەی سەر بە ناوچەی تل تەمری کردووەتە ئامانج.