لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شێراوای عەفرین هاووڵاتییەک کوژرا
دەوڵەتى تورک لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی گوندی مەیاس لە ناوچەى شێراوای عەفرین و لەو تۆپبارانەدا هاووڵاتییەکی مەدەنیی کوشت.
دەوڵەتى تورک لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی گوندی مەیاس لە ناوچەى شێراوای عەفرین و لەو تۆپبارانەدا هاووڵاتییەکی مەدەنیی کوشت.
بۆردومان و تۆپبارانکردنی دەوڵەتى تورک بۆ سەر ناوچەکانی شەهبا و ناوچەکانی عەفرین بەردەوامییان هەیە.
لە هێرش و بۆردومانی کاتژمێر ٠١:٠٠ بۆ سەر گوندی مەیاس لە ناوچەى شێراوای عەفرین هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانی لە دەستدا.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە بەردەوامی شوێن و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و هاووڵاتییان دەستگیر دەکەن، دەیانڕفێنن، ئەشکەنجەیان دەکەن و دەیانکوژن. ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک لە چەندین راپۆرتی رێکخراوە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکاندا بە وردی بڵاوکراوەتەوە.
ژ.ت