لە دووەمین کۆڕبەندی سوریا، بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی پێکەوە ژیانی گەلان

دووەمین کۆڕبەندی سوریا بە بانگەوازی مەزنکردنی پێکەوەژیان و خوشک و برایەتی گەلان و پشتگیری قەسەدە کۆتایی هات.

دووەمین کۆڕبەندی سوریا بە بانگەوازی مەزنکردنی خوشک و برایەتی گەلان و پشتگیری قەسەدە کۆتایی هات.

دووەمین کۆڕبەندی سوریا بە ناونیشانی "ستراتیژی مێژوویی پەیوەندی کورد و عەرەب بەگوێرەی ڕوانینی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان"، پاش نرخاندنی مژارەکان بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.

سەرۆکی مەجلیسی دەیرەزۆری پارتی سوریای ئایندە، سەمیر ئەلشەمەری مژارێکی بەناوی "مێژووی پەیوەندی کورد و عەرەب لە سوریا" شرۆڤە کرد. ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندییەکە سەدان ساڵە بەردەوامە و نموونەیی مێژوویی بۆ پشتڕاستکردنەوەی هێنایەوە.

پاشان باسی دووەمین بە ناونیشانی "مێژووی پەیوەندی کورد و عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی ناوین" لەلایەن لیکۆڵەر و ئەکادیمیست و سیاسەتمەدار، ئیبراهیم قەفتان بەڕێوەچوو. ئاماژەی بەوە کرد کورد و عەرەب لە کۆنترین گەلانی هەرێمەکەن، ئاماژەی بەوە کرد، دابەشکردنی دەوڵەتەکان لەم ناوچەیە بۆ دەوڵەت-نەتەوەکان بۆ بەرژەوەندیی زلهێزەکان بووە.

سکرتێری گشتی یەکێتیی ژنانی عەرەبی ئەفریقا، بەسمە حەمادی بە ئۆنلاین بەشداری کرد، ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندی کورد و عەرەب کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر هەرێمەکە هەبووە. دووپاتی کردەوە ئامانج لە پێکەوەبوونی ئەم دوو گەلە ڕزگارکردنی هەرێمەکەیە لە داگیرکەران. جەختی کردەوە، بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هێرشەکانی سەر ژنان، دەبێت ئەم پەیوەندییە پێشبخرێت.  

هاوکات سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی میسڕی، ئەحمەد بەحا، دەستنیشانی کرد، لاوازبوونی پەیوەندییەکان دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی ناوچەکە، بەڵام هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم پێشخستنی پەیوەندی کورد و عەرەب نییە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی سوریای دیموکراتیک، ئیلهام ئەحمەد، ئاماژەی بەوە کرد، ناکۆکییەکانی گەلانی هەرێمەکە، بەدەستی هێزە هەژموونگەراکان بووە بە ئامانجی لاوازکردنی جڤاک و کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمەکە.

دووپاتی کردەوە، ڕووداوەکانی دەیرەزۆر بە پلانی هێزە نێونەتەوەیی و هەرێمییەکان بووە لەوانەش دەوڵەتی تورک و حکومەتی شام. بەڵام توانرا پلانەکە تێک بشکێنرێت.

ئەندامی دەستەی هەماهەنگی کۆنگرەی ستار، شیراز حەمۆ، تیشکی خستە سەر گرنگی هاوپەیمانیی کورد و عەرەب بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هەروەها ئاماژەی کرد بە ڕۆڵی ژنان لە پێشخستنی ئەم پەیوەندییە سەرەکییە.

بەشداران، بۆچوونەکانی خۆیان لەسەر مژارەکان خستەڕوو. چالاکوانی فێمینیست و دیموکراتیکی لوبنان، ئەروان نەواف، ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندی کورد و عەرەب گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان.

سەرنوسەری ڕۆژنامە ئەلئەهرام ی میسڕی، حەنان حەجان، باسی لەوە کرد، کاتێک باس لە پەیوەندی کورد و عەرەب دەکەین، سەرکردەی موسڵمان سەڵاحەدین ئەیوبی دەکەوێتە بیرمان کە دەوڵەتی نوێی بونیادنا.

نوێنەری شارۆچکەی باغۆز، شێخ شەواخ ئەلجاسم، ئاماژەی بەوە کرد، شتێک نییە بەناوی شۆڕشی عەشیرەتەکان لە دەیرەزۆر، ئەوەی هەیە پیلان و فشاری هەرێمی و نێونەتەوەییە، هەموو دانیشتووان لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریین.

لە شێخانی هۆزی تائی، حەسەن ئەلتائی، ئاماژەی بەوە کرد، ڕووداوەکەی دەیرەزۆر فیتنە بوو، ئێمەش فیتنەمان ناوێت، ناخوازین بەناوی عەشیرەتەوە فیتنە بنرێتەوە، ئەمە چاندی ئێمەیە. پەیوەندی کورد و عەرەب نوێ نییە. بەناوی عەشیرەتەکانەوە، ئاشتی و خۆشەویستی بۆ هەموو پێکهاتەکان دەخوازین.

هاوکات ئیلهام ئەحمەد، ئاماژەی بەوە کرد، لەڕێگەی پەیوەندییە جڤاکییەکانەوە، ڕێگە لە فیتنە و پارچەکردن گیرا.  

کۆڕبەندەکە بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات، ئەندامی پەیەدە، خالید عومەر ئەنجامنامەکەی خوێندەوە.

ئەنجامنامەکە بەم جۆرەیە:

"لە ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەسەر بانگەوازی پەیەدە، دووەمین کۆڕبەندی سوریا بە ناونیشانی "ستراتیژی مێژوویی پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب بەگوێرەی ڕوانینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو. لە کۆڕبەندەکەدا نزیکەی ١٥٠ کەس لە هێزە جیاوازەکان، پارتە سیاسییە نیشتمانی و جڤاکییەکان لە هەموو هەرێمەکانی سوریا بەشدارییان کرد.

کۆڕبەندەکەبە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد. پاشان بەرنامەی کۆڕبەندەکە بە پێی ٢ دانیشتن دەستی پێکرد و پەیوەست بوو بە مێژووی پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕۆڵی ستراتیژی پەیوەندییەکانی عەرەب و کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا، گرنگی پەیوەندییەکان لە ململانێکانی ئێستا لە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، چوار مژاری سەرەکی گفتوگۆیان لەسەر کرا.

لە کۆڕبەندەکەدا باسکرا لە مێژووی پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب و ئەگەرەکانی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە و هەروەها بەکارهێنانی ئەو پەیوەندیانە لە پێناوی ئاشتی و سەقامگیری لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین.

لە بۆچوونی بەشداربووان، گرنگی جێبەجێکردنی ڕوانینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بەو پەیوەندییانە دووپاتکرایەوە. جگە لەوەش ئامانجە گرنگەکانی پەیوەست بە چارەنووسی هاوبەشی گەلان و جڤاکەکانی هەرێمەکە تاوتوێ کران. بەشداربووان جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی سیستەمی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە و ڕایانگەیاند کە سیستەمی ئاسایش بە بەهێزکردنی بەرەیەکی ناوخۆیی و بەرەنگاربوونەوەی ئەو سەختییانەی کە لایەنە ئایین‌پەرست و نەتەوەپەرستەکان دەیهێننە پێشەوە، بەهێزتر دەبێت. بەشداربووان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە چارەسەری ململانێکان لە سووریا لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانەدایە، چارەسەر لە ڕێگەی کاراکردنی ڕۆڵی نیشتمانیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دەڤەرەکانی دیکەی سووریا و گەڕانەوە بۆ بەیاننامەی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوە کرا، ڕوانینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانی گەلانی هەرێمەکە، بناغەی پاراستنی ئەم پەیوەندییانەیە، بەمەش پرۆژە نەژادپەرست و نەتەوەپەرستەکانی هەرێمەکە شکست دەهێنن.

بەشداربووان بانگەوازیان لە سەرۆک عەشیرەت و ڕیشسپیانی عەشیرەتەکان و کەسێتییە سیاسییەکان کرد، ئەرکی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن، بۆ جێبەجێکردنی خوشک و برایەتی گەلان و پشگیریکردنی قەسەدە. هەروەها گوترا، قەسەدە تەواوی پێکهاتەکانی هەرێمە دەپارێزێت و پلان و پیلانگێڕییەکان لەناودەبات. دووپاتیان کردەوە، چارەسەر کۆبوونەوەیە لەدەوری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و یەکگرتنی دانیشتووان و لەگەڵ ئاشنابوون بە ڕاستی پەیوەندییە مێژووییەکان".