لە دەیرەزۆر چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

قەسەدە بە هاوکاری دانیشتووانی شارۆچکەی شەهبای دەیرەزۆر چەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد کە هەوڵی دەدا بۆمبێک لە نزیک دوکانێک بچێنێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاری دانیشتووانی شارۆچکەی شەهبای ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر چەتەیەکیان دەستگیرکرد کە دەیویست بۆمبێک لەبەردەم دوکانێکی شارۆچکەکە دابنێت.

قەسەدە ڕایگەیاند، پاش گرتنی چەتەکە، هێزەکانیان ڕاستەوخۆ دەستیان بە لێپێچینەوە کردووە، تا بزانن چ لایەنێک چەتەکەی ڕەوانەی هەرێمەکە کردووە و ئامانج لەم کارە تیرۆرستییە چییە.

قەسەدە دووپاتی دەکاتەوە، هێزەکانیان بە هاوکاری دانیشتووان بەردەوامن لە پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکە.