لە دژی ٣ بنکەی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدرا
قەسەدە ڕایگەیاند لە دەوروبەری تەل تەمر دژی ٣ بنکەی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
قەسەدە ڕایگەیاند لە دەوروبەری تەل تەمر دژی ٣ بنکەی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هێرشەکان دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٣ بنکەی سەربازی دەوڵەتی تورکیان کردۆتە ئامانج.
درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هێزەکانمان لە ١٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دژی بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی ئەربەعین و عالیە و مەناجیر لە گوندەواری تەل تەمر چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان ڕاستەوخۆ سوپای دوژمنیان کردە ئامانج".