لە عەفرین ٣ ژنی گەنج ڕفێنران

لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانەوە داگیرکراوە، ٣ ژنی گەنج ڕفێنران.

لە عەفرین ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ چەتەکانی بە ناو 'ئاسایشی سیاسی' سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە خاڵێکی کۆنتڕۆڵ ٣ کچی گەنجیان ڕفاند.

ئاشکرا بوو کە رۆهات ئیبۆ ٢٤ داڵ لەگەڵ دوو هاوڕێی کە خەڵکی گوندی کورزێلێی شێراوان لە خاڵی پشکنینی قەوس لەنێوان عەفرین و عەزاز ڕفێنراون.

بەپێی زانیاریەکان هەرسێ ژنەکە کارمەندی مانگی سوری قەتەرین و کاتێک لە کارەکانیان دەگەڕانەوە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنراون.

ف.ق